بۆ یەكەم جار ئەسالە بواری نواندن تاقی دەكاتەوە

بۆ یەكەم جار ئەسالە بواری نواندن تاقی دەكاتەوە
بۆ یەكەم جار و دوای 30 ساڵ لە گۆرانی ووتن, گۆرانیبێژ و خانمە هونەرمەندی سووری (ئەساڵە نەسری), ڕوو دەكاتە فیلم و سینەما, ئەمەش بە بەشداری كردنی لە بەشی دووەمی فیلمی (ولاد رزق), كە (طارق العریان)ی هاوسەری كاری دەرهێنانی بۆ دەكات.

ئەساڵە وەك مێوانێك لە كۆتاییەكانی ئەم فیلمە بەشدارە كە لە دیمەنێكی زۆر كورت دەردەكەوێت, ئەكتەرانی ئەم بەشە بریتین لە (ئەحمەد عز, عەمرو یوسف, ئەحمەد فیشاوی) وە چەند ئەكتەرێكی تر , لەلایەكی تریشەوە چەند هونەرمەندێكی تری بەناوبانگ ڕۆڵ دەبینن وەك خالد صاوی, ئەیاد نەصار,غادە عادل,باسم سەمرە, بەشێك لە كاری وێنەگرتنی ئەم فیلمە تەواو كراوە, بەرنامە وایە كە لە جەژنی قوربان نمایش بكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەساڵە نەسری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕێكڵامی ئەم فیلمەی دابەزاندبوو و ڕایگەیاند, كە هاوسەرەكەی كەسێكی سەركەوتووە و نموونەی نییە .
Top