(شەهێن جەمال) ئه‌زموونێكی نوێی كاركردن تاقی كردووه‌ته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه شه‌هێن جه‌مال ڕایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م كافتریایه‌كمان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكی نوێی كاركردنمه، له‌و كاره زۆر ئاسووده‌م، چونكه زۆر تێیدا ماندوو ده‌بم".
هەروەها گوتیشی: "واز له كاری هونه‌ری ناهێنم، ئه‌گه‌ر كاری هونه‌ریشم هه‌بێت، ئه‌وا كاته‌كانی خۆم له نێوان كاری هونه‌ری و كافتریادا دابه‌ش ده‌كه‌م، ئێستا ته‌نیا خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كافتریاكه‌مم".
شه‌هێن جه‌مال خه‌ڵكی سلێمانییه، وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداریی چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی كردووه.
basnews