ئالباشبنۆ لە (the hunt) ڕوبەڕووی نازییەكان دەبێتەوە

ئالباشبنۆ لە (the hunt) ڕوبەڕووی نازییەكان دەبێتەوە
ئەستێرەی ناوداری هۆلیوود (ئالباشینۆ)ی تەمەن 79 ساڵ, لە ئێستادا سەرقاڵە بە كارێكی تەلەفزیۆنی, ئەم ناودارە بەشداری لە زنجیرە درامایەكی تەلەفزیۆنی كردووە بە ناوی (the hunt) .

دوای 50 ساڵ لە كاری سینەماو تەلەفزیۆن, ئەم ئەستێرەیە دەیەوێت پەیامەكانی بە كارێكی نوێتر بگوازێتەوە, زنجیرە درامای (the hunt) لە ئێستادا كاری وێنەگرتنی بۆ دەكرێت, هەروەكو لە وێنەكان دەردەكەوێت كە ئەوان لە ناوچەی چینییەكانن لە نیویۆرك.

بەشێك لە كاری پشت كامێراكانەوە بڵاوكراوەتەوە, كە (ئالباشینۆ) لە گەڵ ئەكتەری 27 ساڵ (لۆگان لیرمان) دەردەكەوێت, ئەم زنجیرە درامایە باس لە ڕووداوەكانی ساڵی 1977 دەكات كە سەدان لە بەرپرسانی (نازی), لە ئەمریكا دەژین و دەیانەوێت یەكبگرنەوە و (Viertes Reich) دابمەزرێنن,كە بەمەش دووبارە كارەساتێكی خوێناوی سەرهەڵدەداتەوە بە دەستی نازییەكان, ئەویش بە پلاندانان و خۆكۆكردنەوە و سەرهەڵدانەوەی نازییەت .

(ئالباشینۆ) كە ڕۆڵی كەسێكی بەهێز و خۆراگر دەبینێت بە ناوی(Meyer Offerman), لەگەڵ چەند كەسانێكی تر هەوڵدەدەن ڕێگری لە نازییەكان بكەن و بیاندەن بە دادگا.
Top