خانمە نمایشكارو ئەستێرەی تەلەفزیۆنی (كیم كاردشیان), كار بۆ وێنەگرتنی كارێكی دیكیۆمێنتاری دەكات, كیم لەگەڵ دكتۆر (مارك هاورد) لە زانكۆی (جۆرج تاون), كە ئەویش وانە بە بەندكراوەكان دەڵێتەوە, پێكەوە چوونە نێو بەندكراوەكان, كیم كاردشیان چەند وێنەیەكی سێلفی خۆی و بەندكراوەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند كە ئەو لەگەڵ بەندكراوەكان خەریكی وێنەگرتنی كارێكی دیكیۆمێنتاریە و مانگی داهاتوو لە كەناڵی (Oxygen) بڵاو دەكرێتەوە.