سینها بە فرتوفێڵ تۆمەتبار دەكرێت
یەكێك لە رێكخەرانی بەرنامە هونەرییەكان سینهای بە فرتوفێڵ تۆمەتبار كرد، سینها لە وەڵامدا گوتی: ئاشكرایە كە ئەم كەسە پابەند نەبووە بەو ئەركانەی كە دەكەونە سەرشانی و وا هەست دەكات دەتوانێت ناوبانگ پەیدا بكات و لەم رووەوە چەند دەستكەوتێكی خێرا بەدەست بهێنێت، ئەویش لە رێگای ناشیرین كردنی وێنەی من لە راگەیاندنەكان، بۆیە دەستی داوەتە قسە و تۆمەتی نادروست دەرهەق بە من. سینها هەروەها دەڵێ: هەماهەنگییەكی تەواو لە نێوان تیمی بەرگریكاری من هەیە بۆ بەجێگەیاندنی لیكۆڵینەوەكان و كۆتایی پێهاتنیان، بەڵام من دەپرسم ئایا میدیاكان چۆن لە پێناو كەسێكی بێ ویژدان ئەو بابەتە دژی من دەورۆژێنن، لە كاتێكدا دڵنیان لەوەی كە قسەكانی لە راستییەوە دوورن.
ئەو رێكخەرە لە سكاڵاكەیدا رایگەیاندووە كە سینها نەیتوانیوە ئامادە بێت لە نمایشێكدا كە دەبوا ئامادە بێت، هەرچەندە بڕی (3،2) ملیۆن رۆبیەی وەرگرتووە. پۆلیس لەسەر ئەو سكاڵایە سەردانی ماڵی سینهای كرد بۆ وەرگرتنی وتەكانی، بەڵام ئەو كات لە ماڵ نەبوو، بۆیە رۆژێكی دیكەیان دیاریكرد بۆ ئەوەی لیكۆڵینەوەكانیان كۆتایی پێ بهێنن.
شایەنی باسە سینها لە نمایشێكی تایبەتی دوایین فیلمی خۆیدا بە ناوی (كالانك) كە لە رووی جەماوەرییەوە سەركەوتنی بەدەست نەهێنا و ئێستاش لە سێ فیلمی دیكەدا كار دەكات.