سیرینای بێژەرێــك دەداتە دادگا
بینار كە بەرنامەی ( مەگازینی سپی) لە كەناڵی«beyaz tv» پێشكەش دەكات، لە میانەی بەرنامەكەیدا رایگەیاندبوو كە سیرینای سكپڕە لە سەرۆكی یانەیەكی ناسراوی توركی كە خێزاندارە، بەڵام لە ئێستادا ئەو كەسە ئامادەی باوكایەتیی نییە بۆ ئەو منداڵە، داواشی لە سیرینای كردووە كە منداڵەكە لە بار بەرێت، سیرینایش بە هیچ شێوەیەك بەمە رازی نییە و دەیەوێ منداڵەكە بمینێت و پەروەردەی بكات.
ئەم قسەیە سیرینای زۆر توڕە كرد و بە پڕوپاگەندەیەكی نادروستی وەسف كرد، لە هەمان كاتدا لە دادگا سكاڵای لە دژی بینار تۆمار كرد و وەك قەرەبوو داوای بڕی 50 هەزار لیرەی توركی كرد، بۆ ئەو زیانە ماددی و مەعنەویانەی لە بەرامبەر بە بڵاوكردنەوەی ئەم پڕوپاگەندەیە بەری كەوتوون.
دوای ئەوەی بەم دواییە پاش سێ ساڵ پەیوەندی سیرینای لە هونەرمەند كەرەم بۆرسین جیابۆوە، دەنگۆی ئەوە هەبوو كە هۆكاری جیابوونەوەیان بوونی پەیوەندییەك بوو لەنێوان سیرینای وبیزنسمانێكی توركی، بەڵام هەردوولا ئەمەیان رەت كردەوە، بێ ئەوەی هۆكاری راستەقینەی جیابوونەوەیان ئاشكرا بكەن.