ریهانا كۆشكەكەی خۆی بە كرێ دا

ریهانا كۆشكەكەی خۆی بە كرێ دا
راپۆرتە هەواڵەكان رایانگەیاند كە كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی ریهانا بە نیازە یەكێك لە كۆشكەكانی كە دەكەوێتە لۆس ئەنجلۆس بە بڕی (35000) دۆلار بە كرێ بدات، پێشتریش هەوڵیداوە هەمان كۆشك بفرۆشێت.
بە پێی راپۆرتەكان ریهانا زۆر دڵی بەئەو كۆشكە خۆش نییە، چونكە تێیدا ناژی، پێشتریش ویستویەتی بیفرۆشێت، بەڵام لەو هەوڵەی سەركەوتوو نەبووە، چونكە لەبەر گرانیی نرخەكەی كە دەكاتە (7،5) ملیۆن دۆلار كەس ئامادە نەبووە بیكڕێت.
لەلایەكی دیكەوە دوای ئەوەی ریهانا رووی لە بواری مۆدیل و نمایشی جلوبەرگ كرد، تائێستاش بەردەوامە لە بەدەستهێنانی سەركەوتن وتوانیو یەتی شوێنپێی خۆی لە بوارەدا دیار بكات، نەك تەنیا لە بواری دیزاینی نوێ، بەڵكو لە زۆربەی نمایشە جیهانییەكانی جلوبەرگیشدا ئامادەبوونێكی بەهێز و كاریگەری هەیە.
بەم دواییە ریهانا لە ئاهەنگی راگەیاندنی ” Fenty Pop-Up ” ئامادە بوو كە لە شاری نیویۆرك ئەنجامدرا و بووە ئەستێرەی ئاهەنگەكە، لەم ئاهەنگەدا ریهانا كراسێكی لە دیزاینی فۆشیای پۆشیبوو، كە یەكێكە لە بەناوبانگترین خانەكانی جلوبەرگی ” Fenty “، وقژیشی لەلایەن راستا ئامادە كرا بوو كە مایەی شۆك بوو بۆ ئامادەبووانی ئاهەنگەكە.
Top