كیم كارداشیان قەرەبوو دەكرێتەوە

كیم كارداشیان قەرەبوو دەكرێتەوە
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی كیم كارداشیان بڕی (2،7) ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو لە خانەیەكی نمایشكردنی جلوبەرگ وەرگرت، بە هۆی بەكارهێنانی ناوی لە براندەكانی ئەو خانەی نمایشە بێ ئەوەی ئاگادار بێت. كۆمپانیای مسگایدد (Misguided USA ) كە پێویستە بڕە پارەكە بدات بە كیم، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا، بەرگریی لە خۆی نەكرد و بەپێی بڕیاری دادگا سەرەڕای قەرەبووكردنەوەی بەم بڕە پارەیە، رێگای پێ نادرێت براندە بازرگانییەكانی كیم بەكار بهێنێت، یان ریكلامی بۆ بكات، یان دابەشی بكات.لە لایەن خۆیەوە كارداشیان كە بەوە ناسراوە جلوبەرگی گەورەدیزاینەرەكانی جیهان بەكاردەهێنێت، بەتایبەتی لە بۆنە فەرمییەكاند،ا دوای دەرچوونی بڕیارەكە رایگەیاند: زۆر سەیرە كاتێك بە جلوبەرگێكی نوێ لە بۆنەیەك دەردەكەوم، دوای چەند كاتژمێرێك دەبینم جلوبەرگی هاوشێوە لەسەر ویبسایتی كۆمپانیاكانی جلوبەرگ دەردەكەوێت، تەنانەت رەنگەكانیشیان ناگۆڕن، ئەمەش دەبێتە مایەی بێزاریی من. كۆمپانیای ناوبراو چالاكییەكانی خۆی لەو بوارەوە بە ئاشكرا ئەنجام دەدات، چونكە دوای چەند كاتژمێرێك لە دەركەوتنی كارداشیان بە كراسێكی رەنگ زێڕینەوە، لەسەر ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی وێنەی كچە نمایشكارێكی بڵاوكردەوە، بە كراسێكی هاوشێوە و لەسەرەوە نووسیبووی:،ئەهریمەن زۆر بە گورجوگۆڵی كاردەكات، بەڵام كۆمپانیای (مسگایدد) گورجوگۆڵتر كار دەكات»، سەبارەت بە حوكمی دادگاش، ئێمە حوكمەكە لەبەرچاو دەگرین، بەڵام كەیسەكە كۆتایی نەهاتووە.
كارداشیان هەر سەبارەت بەم كەیسە وتی: «كۆمپانیای ناوبراو تەنیا بە كۆپیكردنی روخساری ئەستێرەكان ناوەستێت، بەڵكو ناویشیان بە كاردەهێنێت، بەشێوەیەكی رێكخراو و بۆ بەرزكردنەوەی پێگەی خۆی ریكلامیان پێدەكات، ئەمانە بەرهەمی ماندووبوونی كەسانی دیكە و بیرۆكەكانیان بۆ خۆیان دەدزن.
Top