(فاروق فیشاوی)ی ئەستێرەی میسری لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
لە 10-3-2018 لە ڕێوڕەسمی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئەسكەندەریە بۆ فیلم و سینەما, لە خولی (34)یدا كە (فاروق فیشاوی) تێیدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا, خۆی هەواڵەكەی بە دۆستانی ڕاگەیاند كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە, وە هەر لەوێوە هێزی خۆی نیشاندا و ووتی ئەم نەخۆشییە تەنها ئازارێكەو بەسەریدا زاڵ دەبم,لە درێژەی ووتەكانی پیرۆزبایی خۆی بۆ براوەی خولی داهاتووی كە دەكاتە (35)ەمین بە جێ هێشت.
فاروق فیشاوی لە (مەنوفیە)ی باكووری وڵاتی میسر لە 5-2-1952 لەدایك بووە, ئەو لە تەمەنی 11 ساڵیدا بوو كاتێك باوكی كۆچی دوایی كرد, سەرەتای كاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1979 كە لە زنجیرە درامای (ابنائي الاعزاء شكرا) بەشداری كرد, وە لە دواییدا بەبەشداری كردنی لە فیلمی (مشبوە) لە گەڵ (عادل ئیمام- سوعاد حوسنی- سەعید سالح) لە ساڵی 1981 ناوبانگی دەركرد, بەردەوام بوو و زۆر كاری سەركەوتووی لە بواری شانۆ و سینەما و تەلەفزیۆن ئەنجامدا, كەزیاتر لە (130) كاری هونەری بەشداری كردووە.
فاروق فیشای لەگەڵ (سمیە ئولفی) پرۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامدا, وە بوونە خاوەنی دوو منداڵ بە ناوی ئەحمەد و عومەر لە نێوان ساڵانی (1971- تاكو 1992), لە دواییدا جیابوونەەوە لە یەكتر, وە لە دواییدا لەگەڵ (سوهەیر ڕەمزی) هاوسەرگیری كرد ساڵی 1992 .