دایكی (یوسرا)ی ئەستێرەی میسر كۆچی دوایی كرد
ڕۆژی 24-7-2019 لە مەراسیمی بەخاك سپاردنی دایكی (یوسرا), چەند هونەرمەند و دۆستێكی نزیكی وەك (الهام شاهین- رجاء جداوی-دەلال عبدالعزيز –هند صەبری- مێرفت ئەمین- ئيناس الدغيدی- بوسی شەلەبی- احمد حلمی- ئەشرەف زەكی) وە چەندین ئەكتەر و هونەرمەندی تری میسری ئامادەبوون و هاوخەمی خۆیان دەربڕی .
وە ئەوانەی كە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكانەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕی, بریتی بوون لەچەند هونەرمەندێكی بوارە جیاوازەكان وەك (هەیفا وەهبی- شەریهان- كندا عەلوش- نانسی عەجرەم- سەوسەن بەدر- خالد صاوی- مونا عبدالغني) .
(یوسرا) لە چەند دەركەوتنێكیدا باسی لە دووری نێوان خۆی و دایكی كردووە,كە ئەو لە تەمەنێكی بچووكدا بووە و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە دایكی جیا دەبێتەوە, ئەمەش وای لێكردووە كە ئەو ساتە وەختانە لە بیر نەكات و هەموو ڕووداوەكان لە پێش چاوەكانیدا بمێنن, (یوسرا) لە 10-3-1951 لە قاهرەی وڵاتی میسر لە دایك بووە, ئەو خاوەنی چەندین فیلم و درامای سەركەوتووە, لە فیلم و كارە هونەرییەكانیدا زیاتر لەگەڵ هونەرمەندی كۆمیدی عادل ئیمام دەركەوتووە .