ڕه‌یان زه‌یتۆ گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ڕه‌یان زه‌یتۆ گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
گۆرانیبێژ ڕه‌یان زه‌یتۆ، ئاشكراى كرد كه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا، نوێترین گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو 23/7/2019، ڕه‌یان زه‌یتۆ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، كورته‌ ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ى، له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌شدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا نوێترین گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ڕه‌یان زه‌یتۆ خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ و كۆنسێرتیشى ئه‌نجام داوه‌.
Top