سایمۆن بەچەقۆ بریندار دەكرێت

سایمۆن بەچەقۆ بریندار دەكرێت
ئەمڕۆ ڕێكەوتی 20-7-2019 ئەكتەری ناوداری ولاتی چین (سایمۆن یام)هێرشی كرایە سەر, ئەمەش لە كاتێكدا بوو كاتێك كە لە ڤیستیڤاڵێكدا لە وڵاتی چین ئامادەبوو و هەر لەو شوێنە لەسەر شانۆ یەكێكی بۆ دەردەكەوێت و بە چەقۆ هێرشی دەكاتە سەر و چەند جارێك برینداری دەكات, هەربەم هۆیەوە بەڕێوەبەری كارەكانی سایمۆن بڵاوی كردەوە كە ئەو ئێستا تەندروستی باشە وتەنها بە سووكی بریندار بووە, هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئێستا سایمۆن لە نەخۆشخانە چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت , پۆلیسەكان دەست بە جێ هێرشبەرەكە دەستگیر دەكەن و ڵێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە دەكەن.

(سایمۆن)ی تەمەن 64 ساڵ یەكێكە لە ئەكتەرە هەرە گەورەكانی جیهان كە خاوەنی چەندین فیلمی سینەمایی سەركەوتووە .
Top