نەجوا كەرەم ئاهەنگێكی گۆرانی لە سعودیە سازدەكات .
نەجوا كەرەم بەم ئاهەنگەی دەستكەوتێكی هونەری ناوازە تۆمار دەكات و دەبێتە یەكەم هونەرمەند كە لەسەر شانۆی (طلال مداح)ی شاری ئەبها لە باشووری سعودیە ئاهەنگێكی گۆرانی ساز بكات .
شانۆی (مفتاحة) سالی 2019 بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری ناوی گۆڕدرا بۆ ناوی (طلال مداح) كە ئەمیش كەسایەتیەكی بەناوبانگی سعودیایە كە خاوەنی چەندین گۆرانی و ئاوازە, لە 11ی ئابی 2000 هەر لەسەر شانۆ و بەبەرچاو هەوادارانیەوە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.ئەم شانۆیە لە شاری ئەبهایە كە دەكەوێتە باشووری عەرەبستانی سعودیە, وە ساڵی 1997 بونیادنراوە كە شوێنی 3800 كەسی لێ دەبێتەوە, هەروەها پێشكەوتووترین هونەری دەنگی و ڕووناكیی تێدا بەكار دەهێنرێت وە تاكو ئێستا تەنها ڤیستیڤاڵ و كۆڕ و كۆنفرانسی تێدا ساز كراوە.