په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد" نالی" له‌ زانكۆی كوردستان دانرا

په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد
به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ دوكتۆر ڕه‌حمه‌ت سادقی سه‌رۆكی زانكۆی كوردستان و لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی كوردستان، دوكتۆر بێهروز چه‌مه‌ن‌ئارا سه‌رۆكی توێژینگه‌ی كوردستان‌ناسی و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و خوێندكاران، په‌رده‌ له‌ سه‌ر په‌یكه‌ری شاعیری گه‌وره‌ی كورد نالی لادرا.

ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌رهه‌می هه‌وڵ و ماندووبوونی په‌یكه‌رتاشی ناوداری كورد، مامۆستا هادی زیائه‌دینییه‌.

په‌یكه‌ره‌كه‌ی مامۆستا نالی له‌ به‌ر ئه‌یوانی توێژینگه‌ی كوردستان‌ ناسیی زانكۆی كوردستان و به‌رانبه‌ر به‌ كۆلێژی زمان و ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی كوردستان دانراوه‌ و له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی شكۆدار، په‌رده‌ی له‌ سه‌ر لادرا.

جێی ئه‌ماژه‌یه‌ كه‌ نالی یه‌كێكه‌ له‌ شاعیره‌ گه‌وره‌ و هه‌ر دیاره‌كانی كورد كه‌ له‌ ساڵه‌كانی 1179 تا 1256ژیاوه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی بابان.

kurdistan tv
Top