هاوسەرەكەی بهجاشری قومارچی دەرچوو
دوای سەركەوتنی فیلمی(Main PyaarKiya) كە بهجاشیری رۆڵی پاڵەوانی تێدا بینی، بهجاشیر بۆڵیۆدی جێهێشت و لە ساڵی 1990 ژیانی هاوسەریی لەگەڵ هیمالایا داسانی كە ئەو كاتە ئەكتەر بوو، بەڵام دواتر لە هونەر دووركەوتەوە و رووی لە بواری بیناسازی كرد و ئێستا خاوەنی دوو منداڵن.
بەپێی چەند راپۆرتێكی ماڵپەڕ و رۆژنامەی( times of india) ژمارەیەك لە بیزنسمانان كە ژمارەیان دەگاتە 15 كەس، لە خانەیەكی نهێنی قوماردا دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ناوی هیمالایا داسانیش لە نێو كەسە دەستگیركراوەكاندا بووە، بەڵام ئەو لە نووسینگەی خۆیدا دەستگیركراوە، هەر سەبارەت بە كەیسەكە پۆلیس رایگەیاند كە هاوسەری بهجاشیری بەهۆی تێوەگلانی بە تۆمەتی قوماركردن دەستگیر كرا، بەڵام دواتر دادگا بە كەفالەت ئازادی كرد، تا كۆتایی لێكۆڵینەوەكان.
پۆلیسی ئەمبۆلیش رایگەیاند دوای دەستگیر كردنی چەند تاوانبارێك و لە میانەی لێكۆڵینەوەكاندا، ناوی هیمالایاش لە لایەن دەستگیركراوانەوە هاتووە، كە لەو كارە تێوگلاوە.
شایەنی باسە هیمالایا لە ساڵی 1992 بۆ یەكەم جار بەشداریی لە فیلمێكدا كرد بەناوی (Payal،بەڵام دواتر لە نواندن دووركەوتەوە و رووی لە بەرهەمهێنان و بیزنس كرد.