لە مانگی ئابی داهاتوو مۆبایلی HONOR 20 PRO دەگاتە عێراق کە تایبەتمەندی Android Q هەیە
بۆ زیاتر پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە پێشکەشکردنی باشترین تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و ئەزموونی Androidی هاوچەرخ HONOR دووپات دەکەینەوه کە بەم زووانە مۆبایلەکانی 20 سیستەمی Android Q یان دەبێت لەوانەش مۆبایلی HONOR 20 PRO.
تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە لە ئاستێکی بەرزدان و چەند پێوەرێکی نوێی هەیە بە هۆی سیستەمی چوارینەی کامیرا لە پشتەوە کە بە یەکێک لە باشترین کامیرای مۆبایەکان پۆلین دەکرێت، باکگراوەندە شوشەییە زیرەکەکەی مۆبایلەکە و کردار و کارامەیی ئاست بەرزی کە پاڵپشت کراوە بە پرۆسیسەری Kirin 980 و زاکیرەی 8 گیگا بایتی و توانای هەڵگرتنی 256 گیگابایتی، سەرەڕای تەکنۆلۆژیای ساردکردنەوەی گرافین و شاشەی کامڵ کە 91.7% ی قەبارەی گشتی مۆبایلەکە پێکدەهێنێت.
خستنە بازاڕی ئەم مۆدێلە نوێیەی (HONOR) دوای ماوەیەک دێت لە خستنە بازاڕی (HONOR 10i) کە ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق هەیە و ناسراوە بە بوونی تایبەتمەندی سیستمی کامیرای سییانەی HONOR و کامیرای سێڵفی پێشکەوتوو بە روونی 32 میگاپێکسڵ.