غادە: : ئاسوودەیی بە دەوڵەمەندی نییە
غادە لە رێگای ئینستیگرام وێنەیەكی خۆیی بە گریانەوە بڵاوكردۆتەوە و بۆ جەماوەرەكەی نووسیوە: «داوای لێبوردنتان لێ دەكەم، من ناتوانم چیتر قسەتان بۆ بكەم، چونكە باری دەروونیم زۆر خراپ و نەگونجاوە، بۆیە بمبوورن، ناخۆشترین هەست لای من ئەوەیە كە بۆت دەركەوێت كەسانی دەورووبەرت ناپاكیت لەگەڵ دەكەن، لەو كاتەی كە تۆ پشتیان دەگری و هاوكاریت كردوون، كەچی ئەوان هەوڵی لەناوبردن و تێكدانی ژیانت دەدەن، راستە ئەوان نەیانتوانی بە مەرامەكانی خۆیان بگەن، بەڵام لە یەك شتدا سەركەوتوو بوون، ئەویش ئەوەیە توانییان لە ژیان بێزارم بكەن، ببوورن ئەگەر بێزارم كردبن».
لە لایەكی دیكەوە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕێ (الخمیس) گوتی: لە كارەكانی پێشووم پەشیمان نیم، سەرەڕای ئەمەش بەردەوام پێداچوونەوەی خۆم دەكەم، بەڵام پێشتر هەندێك رۆڵم بینیوە، ئەگەر ئێستا پێشكەشم بكرێن، پێیان رازی نابم، چونكە زۆر جار هونەرمەند بەدوای هەندێك كاردا دەگەڕێت، تەنیا بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربكات.
سەبارەت بەوەی ئێستا بووەتە داپیرە غادە دەڵێ: زۆر خۆشحاڵم كە لەم تەمەنە بوومەتە داپیرە، نازانم چۆن وەسفی هەستی خۆم بكەم، ناتوانم بە هیچ شێوەیەك لە نەوەكەم دوور بكەومەوە، تەنانەت مۆڵەتم وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە تەواوی بپرژێمە سەر پەروەردەكردنی كچ و نەوەكەم.