سۆنام پاڵپشتیی ئافرەتان دەكات
ئەستێرەی سینەمایی هیندستان (سۆنام كاپوری) یەكێك بوو لە بەشداربووانی خۆنیشاندانەكان و زۆر بە تووڕەییەوە لە پاركێكی شاری مۆمبای رەخنەی لە بەرپرسە حكوومییەكان گرت و بێزاری و تووڕەبوونی خۆی نیشان دا و داوای دادپەروەری و یەكسانی كرد. سۆنام بە جۆرێك تووڕە بوو كە بیری چووبوو میكیاژ بكات، پێدەچوو بە پەلە هاتبێتە دەرەوە.
سۆنام لە تویتەر نووسیبووی: ئەم رووداوەی مۆمبای مایەی شەرمەزارییە بۆ هەموومان، بە راستی منی تووشی شۆك كرد.
جێگای ئاماژە بۆ كردنە ئەو كچە رۆژنامەنووسە كە لە گۆڤارێكی هیندی كار دەكات، سەردانی ناوچەیەكی پیشەسازیی كۆنی كردبوو لە مۆمبای و لەوێ تووشی ئەم دەستدرێژییە ببوو، رووداوەكەش بووە مایەی تووڕەبوونی ئافرەتان و چالاكانی بواری مافی ئافرەت لە سەرتاسەری جیهان و بەتایبەتیش لە هیندستان، چونكە مۆمبای بە ئارامترین و سەلامەتترین شار بۆ ئافرەتان دادەنرێت لە هیندستان و زۆر بە دەگمەن ئەم جۆرە رووداوانەی تێدا روودەدەن.