ئەلبا رێنمایی تەندروستی بڵاو دەكاتەوە

ئەلبا رێنمایی تەندروستی بڵاو دەكاتەوە
خانمە ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی جیسیكا ئەلبا كتێبێكی بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە تەندروستی و چۆنێتی پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی و جوان راگرتنی سیما و روخسار.
كتێبەكەی جیسیكا بە ناوی (The Honest Life) و لە كتێبخانەی سەرەكیی سانتا مۆنیكا لە ئاهەنگی تایبەتدا بڵاوی كردەوە و چەند دانەیەكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا، هەروەها لە رێگای تەلەفزیۆنەكانەوە ئامانجی سەرەكیی خۆی لە بڵاوكردنەوەی ئەم كتێبە خستەڕوو و بە شتێكی پێویست و لە ئەنجامی ئەزموونی تایبەتی خۆی لەو بوارە وەسفی كرد، لەو بارەشەوە رایگەیاند: ئەم كتێبە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە دەیانەوێ بەشێوەیەكی تەندروست و دوور لە نەخۆشی بژین و دەیانەوێ لە ماڵێكی دوور لە ژەهر و پەیڕەوكردنی سیستمێكی تەندروستیی خواردندا ژیان بەسەر بەرن و خۆیشی بە یەكێك لەو جۆرە كەسانە دانا.
لە كتێبەكەیدا ئەلبا ئەوە روون دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك نزیكی خۆراكی كیمیاوی ناكەوێتەوە كە 100 كالۆری تێدایە، لە هەمان كاتدا خۆی بێبەش ناكات لەو خۆراكانەی كە حەزیان لێ دەكات، بەڵام بەشێوەیەكی كەمتر لە خەڵكی ئاسایی دەیانخوات، وەك سۆشی و ماكەرۆنی.
Top