دوای 13 ساڵ پاریس و لۆهان ئاشت بوونەوە

دوای 13 ساڵ  پاریس و لۆهان ئاشت بوونەوە
خانمە ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد (لیندسی لۆهان و پاریس هیڵتون) كە بە دوو هاوڕێ نزیكەكە ناسرا بوون و هەمیشە كاتەكانیان بەیەكەوە بەسەر دەبرد، بەڵام بەر لە 13 ساڵ ناكۆكییەك لە نێوانیان دروست بوو، كاتێك هاوڕێیەكی پاریس بە نەرێنی باسی لیندسی كرد و ئەویش هیچ كاردانەوەیەكی نەبوو و بەرگریی لە هاڕێیەكەی نەكرد، لەو كاتەوە پەیوەندییان پچڕا.
بە پێی رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی، ئەم دوو ئەستێرەیە دوای 13 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییان كاتێك لە میانەی دیمانەیەكی بەرنامەی (Kyle & Jackie O Show) تەلەفزیۆنیدا بەیەك گەیشتن، ئاشت بوونەوە، كاتێك پرسیاری ئەوەیان لە لیندسی لۆهان كرد كە لە مانگی رابردوودا چەند كۆمێنتێكی نەرێنی لەلایەن پاریس هیڵتۆنەوە بۆنووسراوە، لە وەڵامدا لۆهان گوتی: من كەسێكم گرفتم لەگەڵ هیچ كەسێك نییە و سوپاسی هەموو لایەك دەكەم كە من كەسێكی خۆشەویستم لەلایان. لۆهان ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئێستا زۆر گوێ بە قسە و قسەڵۆك نادات، لەم بارەوە وتی: من گەورە بووم و تێگەیشتووم لەوەی كە نابێ خۆمان بە شتی بچووكەوە سەرقاڵ بكەین، پێموایە كاتێك منداڵ بووم هەموو شتێك زۆر كاری تێ دەكردم، بەڵام بە تێپەڕ بوونی كات و گەورە بوون، ئەوا بۆم روون بۆتەوە كە پێویست ناكات خۆم بە شتی بچووكەوە سەرقاڵ بكەم.
شایەنی وتنە لە ساڵی 2006 ناكۆكی لە نێوان پاریس هیلتۆن و لیندی لۆهان دروست بوو و لە دوای پچڕانی پەیوەندیی نێوان تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك قسەیان نەكردووە و تەنانەت لە ئاهەنگ و بۆنەكانیشدا بە یەكەوە نەدوواون.
Top