تایرا بانكس: بە رەنگی روخسارتان دڵتەنگ مەبن

تایرا بانكس: بە رەنگی روخسارتان دڵتەنگ مەبن
كچە مۆدێل و راگەیاندكاری ناسراو (تایرا بانكس) رایگەیاند: داوا لە كچان دەكەم كە لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بدەن شێوازی روخساریان بگۆڕن و دەستكاریی بكەن، واباشترە بە شێوازی روخساریان رازی بن و گرنگیی زیاتر بە جۆر و كاتی خواردن و وەرزش بدەن.
تایرا بانكس ماوەیەكی زۆر بە دەست زیادبوونی كێشی لەشیەوە دەیناڵاند، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەندین كەس لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە رەخنەی ئەوەیان لێی گرت كە كێشی زیاد بووە، ئەمەش ناچاری كرد كە دەست بە سیستمێكی خۆراكیی جددی و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت كێشی زیادی لەشی كەم بكاتەوە.
تایرا باسی ئەوەشی كرد كە بەشێك لە ئافرەتانی مۆدە كاتێك دەبینن كە قژیان زیاد بووە شێوازی قژیان دەگۆڕن، سەرسوڕمانی خۆیشی لەسەر ئەم دیاردەیە دەربڕی و بە كارێكی نەرێنیی دانا، چونكە بە بۆچوونی ئەو پێویستە بە سروشتی بەجێ بهێڵدرێت، گوتیشی كاتی ئەوە هاتووە كە ئافرەتان چیتر دەستكاری روخساری خۆیان نەكەن و تەقەبولی بكەن، لەم بارەوە گوتی: هەمووتان دەزانن كە من بڕوام بەوە هەیە جوانیی راستەقینە لە ناخی مرۆڤەوە سەرهەڵدەدات و لە روخسارەوە رەنگ دەداتەوە، بەداخەوە زۆر لە ئافرەتان ترس و دڵەڕاوكێیان لە شێواز و رەنگی روخساریان هەیە، بەڵام من دڵنیام ئەگەر رەنگی روخساری ئافرەتان تۆخ بێت، یان هاوشێوەی شازادەكان بێت، ئەوا بە شێوەیەك لە شێوەكان بیریان لە گۆڕینی رەنگی روخساری خۆیان كردۆتەوە.
تایرا ئامۆژگاریی كچان دەكات و دەڵێت: لە جیاتی ئەوەی تامەزۆری گۆڕینی رەنگی روخسارتان بن، پێویستە شانازی بە تایبەتمەندییانەوە بكەن، كە لە روخسارتاندا بەدی دەكرێت و بەو شێوەیە بیر بكەنەوە كە روخسارتان هەر شێوە و رەنگێكی هەبێت، ئەوە خۆشی و شادیتان بۆ دەهێنێت.
Top