جەستن پیپەر تەحەددای توم كروز دەكات

جەستن پیپەر تەحەددای توم كروز دەكات
هەمیشە جەماوەر و هەوادارانی ئەستێرەی سینەماكان بە دوای هەواڵی شەڕ و بە گژیەكداچوونی نێوان هونەرمەندا دەگەڕێن و گرنگییەكی زۆری پێدەدەن، لەم رووەشەوە لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین نموونەی ئەو جۆرە شەڕانە هەبوون، وەك شەڕی ماریا كاری و جنیڤەر لۆپێز، نیكی مناگ و كاردی بی، تایلۆر سویفت و كاتی بیر و ماشین جین كیلی و ئیمینیم.
بەم دواییەش شەڕ لە نێوان جاستر پیپەر و توم كرۆز پەیدابووە، ئەویش بە هۆی تویتێكی جاستن پیپەرەوە كە لە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای لە توم كروز كرد كە حەز دەكات یارییەكی لەگەڵدا ئەنجام بدات، ئەم داوایەی جەستن بووە مایەی گاڵتە پێكردن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، پیپەر داوای ئەنجامدانی یارییەكی زۆرانبازیی (UFC)ی كرد دژی توم كروزی تەمەن 56 ساڵ و لە تویتەر نووسی بووی: «دەمەوێ لە یارییەكی (UFC ) رووبەڕووی توم كروز ببمەوە، ئەگەر ئامادە نەبێ، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئەو لە من دەترسێ و هەمیشە بە ترسەوە دەژی، كێی ئامادەیە بۆ جەنگ؟».
ئەم هەواڵە زۆر بە خێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە، بەڵام توم كروز وەڵامی نەداوە، كەچی جەستن تووشی شۆك بوو كاتێك بینیی كە زۆر بە گاڵتەجاڕی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێك دراوەتەوە و كۆمێنتی سەیریان نووسیوە، لەوانەش یاریزانی زۆرانبازیی ناسراو كۆنۆر مكریگۆر ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ میوانداریی كردنی ئەم یارییە و نووسی بووی: «ئەگەر توم كروز ئەوەندە پیاو بێت رازی بێت بەم یارییە، ئەوا سەنتەری مەكریگۆر بۆ وەرزش میوانداریی ئەم یارییە دەكات و گشت خەرجییەكانیشی لە ئەستۆ دەگرێت».
Top