نهێنیی نەخۆشییەكەی هەیفا وەهبی
هەندێك لە سەرچاوە میدیاییەكان باسیان لەوە كرد كە هەیفا تووشی نەخۆشیی هەوكردنی ڤایرۆسیی جگەر بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی بەیروتە و رەنگە ناچار بێت بۆ چارەسەر روو لە ئەوروپا بكات، بەڵام هەنا وەهبی (خوشكی هەیفا) رەتی كردەوە كە تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێت، تەنیا ئەوەیە كە هەیفا لە بەرنامەكەدا وتوویەتی هەندێك گرفتی لە گەدە و جگەردا هەیە، بەڵام گرفتەكان گەورە نین و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكەش هەواداران و دۆستانی هەیفا بەتایبەتی هونەرمەندان پشتگیر و پشتیوانیی خۆیان بۆ هەیفا دەربڕی، لەوانەش شیرین عەبدولوەهاب لە نامەیەكدا نووسیویەتی: «ئازیزەكەم هەیفا ماوەیەكی زۆرە یەكترمان نەبینیوە و گوێم لە دەنگت نەبووە، من لەوە رانەهاتووم كە بۆ ماوەیەكی زۆر لێك دوور بین، لە خوای گەورە داواكارم كە شیفات بۆ بنێرێ، پەنا بە خوا لە خۆشەویستانت دوورناكەویتەوە.» لەلایەن خۆیەوە ئەكتەری سووری (شەكران مورتەجی) هیوای ساغی و سەلامەتیی بۆ هەیفا خواست، هەروەها ئەلیساش لە تویتەر نووسیویەتی: «ئازیزەكەم هەیفا، هیوادارم لە نزیكترین كاتدا تەندروستیت باش بێت و بگەڕێیتەوە.»