دایكایەتی كاریگەریی لەسەر كارە هونەرییەكانم نییە
دۆبیا كە كەشوهەوایەكی خێزانیی جوان و ژیانێكی كۆمەڵایەتیی نموونەیی بۆ خۆی دروست كردووە، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (Zoomtv. com) دەربارەی پاراستنی تایبەتمەندییەكانی ژیانی تایبەتی خۆی جەختی لەوە كردەوە كە «كارێكی ئاسان نییە وەك دایك تەنیا بۆ یەك شەویش كچەكەی خۆت لە ماڵەوە بە تەنیا جێ بهێڵێ.»
لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئەوەی چۆن توانیویەتی وەك دایكێكی ئەكتەر هەموو شتێك بەدەستبهێنێت، گوتی: «ئەمەیان كارێكی سەختە، من هیواخوازم كە سێ دانە دۆبیا هەبێت، من تیمێكی بچووكم هەیە بۆ بەڕێوەبردنی گشت ئەو كارانەی كە دەمەوێ بە وردی ئەنجامیان بدەم، كاتێك لە كچەكەم دوور بم چەند كەسانێك هەن بە دوایدا دەگەڕێن و چاودێریی دەكەن، بەڵام منیش تەنیا بۆ یەك شەویش نەمهێشتووە لە كچەكەم دوور بم».
نیها زۆر بە وردی باسی خۆی كرد وەك دایكێك هەر لە قۆناغی دووگیانی تا لەدایكبوون، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە گشت ئەم هەنگاوانەی لە سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كردۆتەوە و جەماوەر و هەوادارانی خۆیی لێی بێبەش نەكردوون، چونكە پێی باش بووە كە جەماوەرەكەی ئاگاداری هەنگاوەكانی بن، بەڵام تا ئێستا هیچ وێنەیەكی كچەكەی خۆیی بڵاو نەكردۆتەوە.
دەربارەی ئەوەی كە بۆچی وەك دایك تایبەتمەندییەكانی خۆی دەپارێزێت گوتی: «تا ئێستا هیچ وێنەیەكی كچەكەمم نییە كە دزەی پێ كرابێت، بێگومان زۆر كەسیش لە جیهاندا هەن كە حەز دەكەن وێنەكانی ببینن و لای خۆیان بڵاوی بكەنەوە».