جۆلــــــیان مۆر دژی ئایدز دەوەستێتەوە

جۆلــــــیان مۆر دژی ئایدز دەوەستێتەوە
خانمە ئەكتەری ئەمریكی جۆلیان مۆر رایگەیاند كە تووشبوونی یەكێك لە هاوڕێكانی بە نەخۆشی ئایدز پاڵنەڕێكی سەرەكی بووە بۆ ئەوەی یارمەتی ریكلام كردن بدات بۆ فیلمی دیكیۆمنتاری (B5) كە باس لە چەند كەسێكی نەناسراو دەكات، كە لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو خزمەتی تووشبووانی ئایدزیان كردووە.
ئەو فیلمە لە هەفتەی یەكەمی دوایین خولی فیستیڤاڵی كاندا نمایش كرا، باس لە یەكەیەكی تایبەتی نەخۆشخانەی سان فرانسیسكۆ دەكات كە یەكەم یەكەی تایبمەندە بە چاودێریكردنی تووشبووانی ئایدز لە ئەمریكا، سەبارەت بە بەشداریكردنی لە ریكلامی ئەو فیلمە، جۆلیان وتی: راستەوخۆ دوای ئەوەی خوێندنی كۆلێژم تەواو كرد، هاوڕێیەكی زۆر ئازیز و خۆشەویستم بە نەخۆشیی ئایدز لە دەستدا، ئەم هاوڕێیەم لە ساڵی 1984 گیانی لە دەستدا، بەڵام دوای ساڵێك بۆم دەركەوت كە چەند هاوڕێیەكی دیكەشم تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بوو كە لە نەخۆشخانەیەكی نیۆیۆرك خۆم لە نزیكەوە چاودێریی كەسێكی تووش بوو بەم نەخۆشییە بكەم كە رێگا بە كەسوكار و هاوڕێیانی نەخۆش دەدەن بەشداری بكەن لە چاودێری كردنی.
جۆلیانی تەمەن 58 ساڵ ئەوەشی ئاشكرا كرد كە سەیری فیلمەكەی كرد، بابەت و چیرۆكەكەی كە باس لە چەند پەرستارێك دەكەن، كاریگەریی زۆریان لەسەری هەبوو، چونكە دوای زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە ئەمریكا، ژمارەیەك پەرستار وەك دەربڕینی بیزاریی خۆیان بەرامبەر بە چەند كەسێك بڕیاریانداوە سەنتەرێك دابمەزرێنن، كە ئەو كات هیچ هاوسۆزییەكیان بەرامبەر بە تووشبووانی ئایدز نەبوو.
Top