جۆنی دیب: هاوسەرەكەم دەستــدرێژی كردە سەرم

جۆنی دیب: هاوسەرەكەم دەستــدرێژی كردە سەرم
ئەستێرەی سینەمایی ناسراو (جۆنی دیب) چەند بەڵگەیەكی پێشكەش بە دادگا كرد كە دەیسەلمێنێت، كاتێك لەژێر كاریگەریی ماددە هۆشبەرەكاندا بووە، لەلایەن ئەمبر هیردی هاوسەری پێشوویەوە دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەری، هەروەها مامەڵەی نەشیاویشی لەگەڵدا كردووە.
لە هەمان كاتدا جۆنی دیب وەك قەرەبوو داوای بڕی (50) ملیۆن دۆلار دەكات لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بەری كەوتووە، دوای سەرهەڵدانی ئەم ناكۆكییە بەتایبەتی ئەوەی كاریگەریی لەسەر ناوبانگی هەبووە، ئەمبر هیردی هەموو تۆمەتەكانی هاوسەرەكەی پێشووی رەتكردەوە گوایە دەستدرێژی كردۆتە سەری و توندوتیژیی بەرامبەری بەكارهێناوە، بۆیە چەندین بەڵگەی پیشكەش بە دادگا كرد كە تێیدا هاوسەرەكەی بە ناوزڕاندن تۆمەتبار دەكات، گوایە جۆنی دیب دەموچاوی خۆی رەنگ كردووە بۆ ئەوەی وا نیشان بدات كە من لێمداوە، دیب ئەوەشی دووپاتكردەوە كە لە ساڵی 2016وە گشت تۆمەتەكانی هیرد رەت دەكاتەوە، چونكە پێیوایە دوورن لە راستییەوە و تەنیا مەبەستی ناوزڕاندنیەتی، بەڵام ئیریك جۆرجی پارێزەری هیرد گشت ئەو تۆمەتانەی دیبی رەتكردەوە و گوتی بەڵگەكانی كەیسەكە روون و ئاشكران كە جۆنی دیب توندوتیژی بەكارهێناوە دژی ئەمبر و ئەم كارەش چەندین جار دووبارە بۆتەوە.
جۆنی دیب لە بارەی كەیسەكە زیاتر وتی: ئەمبر هاتە دادگا بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی منی دەستكەوێت و زیرەكانە دەموچاوی خۆی وا لێكردبوو گوایە من لێمداوە، بەڵام تا لە ژیان مابم ئەوە رەت دەكەمەوە، چونكە من لە خاتوو ئەمبر و هیچ ئافرەتێكی دیكەم نەداوە،ئەمبر تاوانبار بوو و منیش قوربانی، چونكە كاتێك هەندێك دەرمانی رێگا پێدراوی لەگەڵ چەند دەرمانێكی رێگا پێنەدراو و كهول تێكەڵ كرد، چەندین رەفتاری توند و سەیری دژی من ئەنجامدا، كە هەندێك جار زیانی جەستەییشی پێگەیاندووم.
Top