دوای مردنیشـی سردیڤی لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە

دوای مردنیشـی سردیڤی لە سەركەوتنەكانی بەردەوامە
سردیڤیی خانمە ئەكتەری كۆچكردووی بۆڵیۆد كە یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی لە سەرتاسەری جیهان خاوەن جەماوەرێكی زۆر بوو، بەم دواییە فیلمێكی بە ناوی (Mom) لە وڵاتی چین نمایش كرا و لە یەكەم رۆژی نمایشیدا توانیی لە رووی بینین و جەماوەرەییەوە سەركەوتنێكی بێ وێنە بەدەست بهێنێت.
چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ئێستاش سردیڤی تێیدا جەماوەرێكی زۆری هەیە، بە بۆنەی سەركەوتنی فیلمەكە باڵیۆزخانەی هیندستان لە چین ئاهەنگێكی ساز كرد و بەشێكی زۆری هەوادارانی سردیڤی لە چین و شوێنەكانی دیكە بانگهێشت كران و تێیدا تیشك خرایە سەر چەند لایەنێكی ژیانی سردیڤی، بەتایبەتی ئەو كارە هونەرییانەی شان بە شانەی ئەكتەرە ناسراوەكانی بۆڵیۆد بەشداریی تێدا كردوون.
هەر سەبارەت بە فیلمی (Mom) راپۆررتەكان رایانگەیاند: رۆژ بە رۆژ لە رووی جەماوەرییەوە سەركەوتن بەدەست دەهێنێت و لە دوایین ئاماردا لە رووی داهاتەوە توانی (12) ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت، كە لە رۆژی 15/5/2019 لە چین دەست بە نمایشی كراوە، فیلمەكە بەر لە دوو ساڵ بەرهەمهاتووە و تێیدا سردیڤی رۆڵی دایكێكی ئازا دەبینێت، كە هەوڵدەدات تۆڵە لەو كەسانە بكاتەوە كە دەستدرێژیی سێكسیان كردە سەر كچەكەی.
لەلایەكی دیكەوە توێژەر و شرۆڤەكاری بازرگانی (تاران ئەدارش) رایگەیاند: پێشبینی دەكرێ كە زۆر بە ئاسانی داهاتی فیلمەكە سنووری (15) ملیۆن دۆلار ببەزێنێت.
Top