جنیفەر گارنەر جوانترین ئافرەتی ساڵی 2019 یە

جنیفەر گارنەر جوانترین ئافرەتی ساڵی 2019 یە
گۆڤاری (People)ی ئەمریكی بۆ هەڵبژاردنی جوانترین ئافرەت لە نێو كەسایەتییە ناسراوەكانی بواری ئابووری و سیاسی و هونەریدا راپرسییەكی ئەنجامدا، بۆ ئەم مەبەستەش چەند ئافرەتێكی پاڵاوتبوو.
لە كۆتایی راپرسییەكەدا خانمە ئەكتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریكی جنیفەر گارنەر وەك جوانترین ئافرەتی جیهان لە پلەی یەكەم هات، بەم بۆنەیەوە جنیفەر لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم نازناوە دەربڕی و گوتی: «هەر كاتێك لە ئاوێنەوە كەمتر سەیری خۆم دەكەم، ئەوا زیاتر دەتوانم بیر بكەمەوە كە دەتوانم چی پێشكەش بە جیهان و مرۆڤایەتی بكەم، هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم، چونكە ئەم سەركەوتنە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە.»
ئەم خانمە ئەكتەرە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە زنجیرە درامای (جاسوس) رۆڵی ئافرەتێكی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەمریكای بینی، هەروەها بەهۆی ئەو رۆڵە سەكەوتوانەی لە فیلمەكاندا بینیویەتی، چەندین خەڵاتی لە پێشبڕكێی گۆڵدن گڵۆب و سەندیكای ئەكتەران بەدەستهێناوە، هەروەها جگە لە كارە هونەرییەكانی رۆڵێكی باڵاشی هەیە لە كاری خێرخوازیدا.
گارنەر كە هاوسەری هونەرمەند (بین ئەفلیك) بووە، پێشتر پەیوەندیی لەگەڵ (سكۆت فولی) هەبووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 1998 لە میانەی زنجیرەی (فیلیستی) یەكتریان بینی، دواتر ساڵی 2000 ژیانی هاوسەرییان پێكهێنا.
Top