كریتی سانۆن هۆكاری جـــوانییەكەی ئاشكرا دەكات
زۆر لە هونەرمەندان هەوڵدەدەن لە مانگەكانی گەرما و هاویندا گەشت نەكەن، بۆ ئەوەی زۆر نەكەونە بەر تیشكی خۆر و روخساریان ماندووبوونی پێوە دیار نەبێت، بەڵام بۆ كریتی گەشت كردن وەك پیاسەیەكی ئاسایی وایە.
سانۆن لە دیمانەیەكدا لە رێگای ماڵپەڕی (bollywoodlife) باسی لەوە كرد، كە سەرەڕای ئەو شەپۆلە گەرمایەی كە لە ئێستادا شارەكەی گرتۆتەوە، بەڵام ئەو توانیویەتی تا ئێستا روخساری بەو گەشییە بهێڵێتەوەو، لەم بارەوە گوتی: «كرێمێكی دژە خۆر بەكاردەهێنم، كە تا راددەیەك رێگرە لە پیربوونی پێست، هەروەها بڕێكی زۆری ئاو لەگەڵ شەربەتی سروشتی دەخۆمەوە، ئەمانە بەشێكی سەرەكین لە ژیانی رۆژانەم كە ناتوانم بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداریان ببم، چونكە ئەگەر ئەمانە نەبن، ئەوا بەهێزیی تیشكی خۆر زیانێكی زۆر بە پێستم دەگەیەنێت، بۆیە لە جانتاكەمدا بەردەوام كرێمەكە هەڵدەگرم»،هاوكات نەشی شاردەوە كە بەر لە نووستن ئەگەر درەنگانی شەویشبێت گشت كرێم و مكیاژەكانی سەر روخساری لا دەبات، بۆ ئەم مەبەستەش كرێمێكی پاككردنەوە بەكاردەهێنێت كە زیان بە پێستی نەگەیەنێت.