ئاسلی وئۆزگان گوێ بە رەخنە نادەن
دوای سەركەوتنی ئاهەنگەكە هێرشی سەر ئۆزگان و ئاسلی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوام بوو، تەنانەت بەشێك لە چالاكان داوایان كرد كە پێویستە بایكۆتی كارە هونەرییەكانی ئەم دوو هونەرمەندە بكەن.
نرخی بلیتی ئاهەنگەكە گەیشتە (300) دۆلار و گشت بلیتەكان ماوەیەك بەر لە ئاهەنگەكە فرۆشرابوون، لە ئەنجامدا ئۆزگار بڕی یەك ملیۆن دۆلاری دەستكەوت و ئاسلیش بڕی (350) هەزار دۆلاری دەستكەوت.
شایەنی باسە بەر لە ماوەیەك میدیاكانی توركیا رایانگەیاند كە ئاسلی تووشی نەخۆشییەكی دەگمەن بۆتەوە كە بە (دسلكسیا) ناسراوە و دەبێتە هۆی لاوازی و نەبوونی توانای خوێندنەوە و نووسین و لەبەركردنی بابەتەكان. ئاسلی هەرچەندە بۆ رزگاربوون لەو نەخۆشییە پشتی بە چەند پزیشكێكی تایبەت بەست، بەڵام تا ئێستاش بە تەواوی چاك نەبۆتەوە و بە زەحمەت دەتوانێت ئەو دەقانە لەبەر بكات كە پێی دەسپێردرێت.