حەلا تەڵاقیش درا
حەلا شێخە، لە مانگی ئابی رابردوو بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بڕیاری دا دووبارە بگەڕێتەوە نێو بواری هونەر و لە هەمان كاتدا بڕیاری دا كە چیتر حیجاب نەپۆشێت، ئەمەش دیسان مایەی شۆكی جەماوەرەكەی بوو، بەڵام حەلا هەر بەمە نەوەستا، بەڵكو بەر لە ماوەیەك لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە راستەوخۆ دوای بڕیاری گەڕانەوەی بۆ نێو بواری هونەر، لە هاوسەرەكەشی جیا بۆتەوە و ئێستا وڵاتی كەنەدای جێهێشتووە و لە میسر دەژی.
حەلا دووپاتی كردۆتەوە كە سەرەڕای جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی كە موسڵمانێكە بە رەگەزنامەی كەنەدی، بەڵام پەیوەندییەكی رێزگرتن لە نێوانیاندا هەیە، چونكە باوكی منداڵەكانیەتی، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەگەڵ كۆنە هاوسەرەكەی وا رێككەوتوون كە چوار منداڵەكانیان دابەش بكەن، بە جۆرێك دوو كچە گەورەكەی لە كەنەدا لەگەڵ باوكیان ماونەتەوە و كوڕ و كچكە بچووكەكەشی لەگەڵ دایكیان هاتوون و لە میسر دەژین.
دوای گەڕانەوەی حەلا شێخە شانبەشانی ژمارەیەك ئەستێرەی دیكە وەك ماجد میسری، محەمەد رەمەزان خۆی بۆ بەشداریكردن لە یەكەم كاری هونەری بەناوی (زلزال) ئامادە دەكات.