بریتنی نەخۆشخانەی دەروونیی جێهێشت
وێنەگرانی باباراتزی چەند وێنەیەكی بریتنییان بڵاوكردەوە كاتێك بە یاوەری سام ئەسغەری هاوڕێی لە یەكێك لە هۆتێلەكان دەهاتە دەرەوە.
ساڵی رابردوو بریتنیی تەمەن 37 ساڵ تووشی نەخۆشییەكی دەروونی بوو، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر توانیی بەسەریدا زاڵ بێت و چاك بووە و زۆر بەهێزەوە گەڕایەوە نێو گۆڕەپانی هونەر و گۆرانی گوتن، لەم رووەوە سەركەوتنی زۆر گەورەی تۆماركردەوە، كەچی ئەو سەركەوتنە زۆری نەخایەند و جارێكی دیكە گەڕێنرایەوە نەخۆشخانەی دەروونی.
لەلایەكی دیكەوە بریتنی رایگەیاند: كە گشت ئەو ئاهەنگانەی بڕیار بوو لە شاری لاس ڤیگاس و چەند شارێكی دیكە ئەنجامی بدات، لەگەڵ ژمارەیەك پابەندبوونی دیكەی هونەری هەمووی هەڵپەساردووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی كە باوكی تووشی نەخۆشییەكی ترسناك بوو و لە بارودۆخێكی سەختدا گەیەنرایە نەخۆشخانە، بۆیە بڕیاریدا لەو نەخۆشییە لەگەڵ خانەوادەكەیدا بمینێتەوە تا باوكی چاك دەبێتەوە.
بریتنی لەم بارەوە رایگەیاند: «ئێمە سوپاسگوزاری خوداین كە لە دۆخە سەختەكە رزگاری بوو و ئێستا لە ژیاندایە، هەرچەندە باری تەندروستیی زۆر باشە و پێویستی بە هەوڵێكی زۆر هەیە، ئەم دۆخە ناچاری كردم كە بڕیارێكی سەخت بدەم بۆ ئەوەی گشت كات و تواناكانی خۆم لەم قۆناغە سەختەكاندا بۆ خانەوادەكەم تەرخان بكەم.»