شارۆخان گۆرانی بۆ هەڵبژاردن دەڵێت
لە 13ی ئاداری رابردوو (ناریندرا مودی) سەرۆك وەزیرانی هیندستان لە رێگای تویتەرەوە داوای لە هەریەكە لە هونەرمەندان (شارۆخان، ئەمیتاب، كاران جەوهەر) و چەند هونەرمەندێكی دیكە كرد كە پێویستە بەشێوەیەكی رێكوپێك هۆشیارییەكی بەرز لای دەنگدەران درووست بكەن، بۆ ئەوەی بە گوڕوتینەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا بكەن، لە دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەكە سەرۆك وەزیرانی هیندستان ناریندرا مودی ستایشی شارۆخانی كرد و باسی لە گرنگیی رۆڵی هونەر كرد لە خزمەتكردنی دیموكراسیەت و كۆمەڵگە و ژیان، مودی لەبارەیەوە گوتی: «من دڵنیام كە میللەتی هیندستان بەگشتی و بەتایبەتیش ئەو دەنگدەرانەی یەكەم جارە دەنگ دەدەن، گوێ لە بانگەوازەكەی شارۆخان دەگرن و بە لێشاو دەچن بۆ دەنگدان.