تایلۆر كاریگەرترین كەسایەتیی 2019
دوایین ئەلبوومی تایلۆر لە ساڵی 2017 بە ناوی (Reputation) بڵاوكرایەوە و چەندین خەڵاتی جیهانیی بەدەستهێنا، لەوانەش (خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ئەلبوومی پۆپ، هەروەها رێژەی بینینی گۆرانییەكانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (یوتیۆب) كە گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی بێ وێنە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی بڵاوی كردەوە، رۆژی سێی نیسان دوای ئەنجامدانی پرۆسەی راوەدونانی بۆ ئۆتۆمبێلێكی گومانلێكراو كە لەلایەن چەند كەسێكەوە دزرا بوو، پۆلیس هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی تایلۆر، لای خۆشیەوە پۆلیسی شاری هۆبكینتۆن لە ویلایەتی رۆد ئایلاند لەو بارەوە ئاشكرایكرد، پرۆسەی راوەدوونانی ئۆتۆمبێلێكی ئەنجامداوە كە بە خێراییەكی زۆر رۆیشتووە و دواتر خۆی كێشاوە بە دەرگای ماڵی تایلۆردا كە نرخەكەی دەگاتە 25 ملیۆن دۆلار و زیانێكی زۆریان بە دەرگاكە گەیاندووە، بەڵام ئەو كات تایلۆر خۆی لە ماڵ نەبووە، لەئەنجامدا پۆلیس سێ كەسیان دەستگیر كردووە كە ئۆتۆمبیلەكەیان دزی بوو، دواتریش سێ ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنەكە.