كیت بلانشێت: لە پیری ناترسم
ماڵپەڕی (كۆنتاكت) دیمانەیەكی لەگەڵ بلانشێت ئەنجامدا و تێیدا هاتووە كە دەڵێت: «لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا تەمەنم دەگاتە پەنجا ساڵ، راستە بە ژمارە تەمەنم زۆری تێپەڕ كردووە، بەڵام من بیر لەوە ناكەمەوە، تەنیا ئەو كاتانە نەبێت كە هەندێك كەس بەتایبەتی رۆژنامەنووسان ئەو بابەتە دەورووژێنن و ئەو پرسیارە دەكەن.» هەر سەبارەت بە گرنگیی تەمەن بۆ ئەكتەران كیت دەڵێت: «بێگومان ئێمە تا هەتایە لە یەك تەمەن و یەك شێوەدا نامێنین، بە تێپەڕبوونی كات گۆڕانكاریمان بەسەردا دێت، ئەمەش زۆر ئاساییە و بگرە زۆر جار سوودی هەیە، چونكە لە تەمەنی منداڵی و هەرزەكاریدا ئەگەر خاوەن شارەزایی و بەهرەیەكی زۆریش بووبین لەو بوارەدا، بەڵام ناتوانین رۆڵی كەسێكی بەساڵاچوو ببینین.
هەر لەو دیمانەیەدا كیت بلانشێت باسی لە كاریگەریی بزووتنەوەی ئافرەتان لە پیشەسازیی سینەمادا دەكات و ئاماژەی بەوە كردووە كە بوونی ئەو تێكەڵی و دەنگ و كەسایەتییە جیاوازانە لە سینەمادا كە بۆتە هۆی پێشخستن و داهێنانی زیاتر لەو پیشەسازییەدا، بێگومان لە دەرەنجامی ئەو یەكسانییەیە كە لە ئێستادا لەو بوارەدا بوونی هەیە و هەستی پێدەكرێت.