نیكوڵاس كەیج و هاوسەرەكەی دوای چوار رۆژ لە یەكتری جیابوونەوە

نیكوڵاس كەیج و هاوسەرەكەی دوای چوار رۆژ لە یەكتری جیابوونەوە
دوای چوار رۆژ لە راگەیاندنی پەیوەندیی هاوسەرییان، هەر یەكە لە ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد نیكولاس كەیچ و ئەریكا كویكیی پسپۆڕی جوانكاری، جارێكی دیكە نیكۆڵاس سەردانی دادگای كردەوە، بەڵام ئەم جارە بۆ جیابوونەوەیان، كەناڵە میدیاییەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرتاسەری جیهان بە شێوەیەكی بەرفراوان گرتەیەكی نیكوڵاس كەیجیان بڵاوكردەوە، كە زۆر تووڕە دیارە لە كاتی پێشكەش كردنی داواكاری جیابوونەوەیان، لە گرتەیەكی دیكەشدا دەركەوتووە كە نكوڵاس بە هێواشی لە دوای هاوسەرەكەیەوە دەڕوات، بەڵام لە ناكاو بە دەنگێكی بەرز هاواردەكات و دەڵێت: كۆنە خۆشەویستەكەم (كویكی) بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانە، بەڵام من وانیم و ئەو كارە ناكەم، لە هەمان گرتەدا كویكی زۆر هێمن دەردەكەوێت و دەڵێت: من داوام لێنەكردی ئەو كارە بكەی. لە لایەن خۆیەوە رۆژنامەی (دەیلی میل)ی بەریتانی راپۆرتێكی دەربارەی چیرۆكی نیكوڵاس كەیج بڵاوكردەوە و تێیدا باس لەوە دەكات كە لە كاتی ئامادەبوونی لە دادگا نیكوڵاس بە هۆی خواردنەوەی بڕێكی زۆری كهول بێهۆش بووە و چەند جارێك خەریك بوو بكەوێت، بەردەوام گوتوویەتی كە هاوسەرەكەی دەیەوێ دەست بەسەر پارەكانیدا بگرێت. رۆژنامەكە لە درێژەی راپۆرتەكەیدا دەڵێ: نیكوڵاس و هاوسەرەكەی قەرەباڵغییەكی زۆریان لە هۆڵی دادگا دروست كرد، بۆیە دادوەر ناچار بوو بیانبات بۆ ژوورێكی تایبەت.
Top