پیاو و ئافرەت لە ریكسا دەترسن

پیاو و ئافرەت لە ریكسا دەترسن
لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری»Nylon Magazine» خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی )بیبی رێكسا) چەند نهێنییەكی دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی بڵاوكردەوە، كە تا راددەیەك مایەی شۆك بوون، تەنانەت بۆ جەماوەری خۆیشی. یەك لە ددانپیانانەكانی دەربارەی پەیوەندیی نێوان ئافرەت و پیاو بوو، رێكسا راشكاوانە وتی: تا ئێستا لە ژیانمدا پیاوێك، یان ئافرەتێكم نەدۆزیتەوە كە ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی بۆم، هۆكاری مانەوەشم بە سینگڵی تا ئێستا بۆ سەختیی كەسایەتی خۆم دەگەڕێتەوە كە خەڵك خۆیان لێم دوور دەخەنەوە، من لەو جۆرە ئافرەتانەم كە پیاوان لێیان دەترسن، بەڵام پێموایە ئافرەتیش لێم دەترسن، چونكە من هەموو شتێك دەدركێنم. ریكسا كە بە كەسێكی سەركێش ناسراوە، زیاتر دەربارەی ئەم بابەتە دەڵێ: ئەوان لەوە دەترسن كە نهێنییەكانیان بدركێنم، بەتایبەتی لە بارەی ئارەزووە سێكسییەكانمەوە، چونكە من گرنگی بە رەگەزی لایەنی بەرامبەر نادەم، لای من خۆشەویستی گرنگە، كە بریتییە لە هەستێك كە مرۆڤ لە ناخی خۆیەوە هەستی پێ دەكات.
بەر لە ماوەیەك میدیاكان بڵاویان كردەوە كە بە هۆی جلوبەرگ و رەفتارو سەركێشییەكانیەوە پەیوەندی ریكسا و باوكی تێكچووە، لەم بارەوە ریكسا دەڵێ: بەر لە ماوەیەك باوكم نامەیەكی بۆ ناردم و تێیدا نووسیبووی «پێم باشە واز لە بڵاوكردنەوەی وێنە و دیمەنی رووت بهێنی، چونكە مایەی شەرمەزارین، ناتوانم چیتر بەرگەی ئەو رەفتارانەت بگرم، كاتێك لەماڵ دەردەچم، لە شوێنە گشتییەكان هەست بە شەرمەزارییەكی زۆر دەكەم، بە راستی لێت بێزارم». ریكسا وەڵامنامەكەی بۆباوكی ناردۆتەوە و تێیدا بێزاریی خۆی دەربڕیوە لە هەڵوێستی باوكی و لە هەمان كاتدا داوای لێكردوە كە رێز لە ئارەزوو و ژیانی تایبەتیی بگرێت و زۆر گرنگی بە قسەی خەڵكی نەدات.
Top