ئەنۆشكا: منیش قوربانی توندوتیژیم
ئەنوشكا ئاشكرای كرد كە لە تەمەندی منداڵییەوە رووبەڕووی دەستدرێژی سێكسیی بۆتەوە، ئەمەش بە درێژایی ژیانی وەك برینێك لە ناخمدا مابۆوە، بەڵام كاتێك گەورە بووم وەك زۆربەی ئافرەتان دركم بەوە كرد كە دووچاری چەندین شێوەی جیاجیای توندوتیژی بوومەتەوە.
ئەنۆشكا هەروەها دەڵێ: نەمدەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بكەم و چۆن بتوانم ئەو واقعەی تاڵەی كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ تێیدا دەژیام بیگۆڕم، تاكو لە كۆتاییدا گەیشتمە ئەو بڕیارەی كە پێویستە ئەم نهێنییە بدركێنم و راپەرینێك بەرپا بكەم بۆ رزگاركردنی ئافرەتان وڵاتەكەم و بەشداری بكەم لە هەر كار و هەڵمەتێك كە لەو بوارەوە دەدرێ .
ئەنۆشكا شانكار كە لە ئەمریكا لە دایكبووە و بە یەكەم ژەنیاری ئامێری سێتار دادەنرێت لە جیهان و هەڵگری ناوی رافی شانكاری باوكیەتی، و ساڵانە بە دەیان كۆنسێرت ئەنجام دەدات لە سەرتاسەری دنیا. شانكار سەرەتا لەگەڵ باوكی بەشداری دەكرد، بەڵام دواتر بەردەوام بوو لە سەركەوتنەكانی تا گەیشتە ئاستی گەورەترین ئەستێرەكانی موزیكی جیهانی. بەوەش ناسراوە كە رێچكەیەكی نوێی هێناوەتە نێو موزیكی كلاسیكی هیندی، چونكە ئامێری سێتاری تێكەڵ بە تەپڵ و گیتار و فلامینگۆی ئیسپانی و موزیكی راجی هیندی كردووە بەشێوەیەكی جوان و بەم تێكەڵ كردنە فەنتازیەكی لە موزیك درووستكردووە.