ئۆباما پیرۆزبایی لە جنێڤەر لۆپێز دەكات
سەرچاوە هەواڵییەكان رایانگەیاند ئەم نامەیەی كە ئۆباما بە دەستی خۆی نووسیویەتی دوای چەند رۆژێك بوو كە ئەلیكس بە فەرمی داوای هاوسەرگیریی لە جنێڤەر كردین، ئۆباما لە نامەكەیدا نووسیویەتی: من و میشێل حەزمان كرد پیرۆزباییتان لێبكەین، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 26 ساڵ بە یەكەوە بووین، دەتوانین بڵێین كە ئەو تەحەددییانەی ژیان درووستیان دەكات هەرچەندە گەورەش بن، ئەگەر ئەو كەسەی خۆشتدەوێ لەگەڵت بێت، كارەكان باشتر دەكەنن بە هیوای سەركەوتن بۆتان.
لەلایەن خۆیەوە ئەلیكس رۆدریگز چەند وێنەیەكی خۆی و جنێڤەری بڵاوی كردەوە لەسەر پەیجە تایبەتییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و نووسیبووی: ئەمە بۆ ئێمە جیهانە.
شایەنی باسە رۆدرێگز بەر لە ماوەیەك لەسەر ئەژنۆی وەستاو و داوای هاوسەرگیریی لە جنێڤەر لە كەنارێكی دەریا و لە دیمەنێكی زۆر رۆمانسیدا، جنێڤەریش چەند وێنەیەكی ئەو ساتەی لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، دواتریش وێنەی ئەو ئەڵقەیەی بڵاوكردەوە كە ئەلیكس بەو بۆنەیە بۆی كڕی بوو و نرخەكەی بە نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.