بریانكا شۆپرا بە جورئەتەوە قسە دەكات
شۆپرای تەمەن 36 ساڵ كە بە جلوبەرگی رەشەوە دەركەوت بە جورئەتەوە وەتی: پێویستی بەوە نییە كە لە نزیك نیك جۆناسی هاوسەری دانیشتبێت بۆ ئەوەی هەست بە گەرمیی بكات و ئەو هەستەی بەرامبەر یەكتریان هەیە بە زیندوویی بمینێت، هەروەها وتی: بڕوام بە سێكی سات هەیە و زۆریش ئەنجامیداوە بەتایبەتی كاتێك نیك جۆناسی هاوسەری بۆ ماوەیەكی زۆر لێی دوور دەكەوێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە ئەوەشی راگەیاند كە بە دڵنیاییەوە بڕوای بە سێكس هەیە لە رێگای نامەوە، هەروەها زۆریش یارمەتیی هاوسەرەكەی داوە بۆ گرنگیدان بە خۆی بەتایبەتی لە لایەنی پاكوخاوێنییەوە، پێموایە بنەمای سەرەكی سەركەوتنی پەیوەندیی هاوسەرگیری بریتییە لە بڕوای تەواو بە یەكتری و رێزگرتن لە یەكتری، ئێمەش ئەو بڕوا و رێزگرتنەمان هەیە بۆ یەكتری و هەوڵی بەردەوام بوونی دەدەین.
لە لایەكی دیكەی دیمانەكەدا بریانكا باسی لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان كرد كە بە یەكێك لە گەورەترین ئەو ئاهەنگانەی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری جیهان ئەنجامدراوە و بە یەكێك لە خۆشترین رۆژەكانی ژیانی وەسف كرد.