مۆبایلی HONOR 10i بە سیستمی سێ كامیرای پشتەوە دەگاتە عێراق

مۆبایلی  HONOR 10i بە سیستمی سێ كامیرای پشتەوە دەگاتە عێراق
براندی(HONOR)ی پیشەنگ لە بواری مۆبایلی زیرەك ، مۆبایلە نوێیەكەی HONOR10i لە عێراق، دیزاینی مۆبایلی نوێیەكە رەنگدانەوەی پابەندبوونی پتەوی كۆمپانیاكەیە بە پێشكەشكردنی باشترین تەكنۆلۆژیا و تایبەتمەندیی سەرەكی پێویست لە مۆبایلە زیرەكەكان بە نرخێكی گونجاو، مۆبایلی HONOR 10i زۆر بە وردی درووستكراوە كە دەرفەت بە بەكارهێنەرانی دەدات پەیوەندی و كارلێك بكەن بە شێوازی بێ وێنە لە رێگای وێنە و ڤیدیۆ، چونكە نوێترین تەكنۆلۆژیا HONOR لە كامیرای مۆبایلە زیرەكە پیشەنگەكان هەیە، لەوانەش كامیرای پشتەوە بە سێ لینز كە یارمەتی هێنانەدیی بەرزترین ئاستی سوودوەرگرتن لە لیستیێكی گشتگیر لە تایبەتمەندی و كامیرای سێڵفی بە روونی 32 میگاپێكسل.
لەم رووەوە كریس سان بیاگۆنگ سەرۆكی بڕاندی HONOR لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: HONOR لە تێگەیشت بە پێداویستیی گەنجان و ئارەزوویان لە دەربڕین لە خودی خۆیان بە رێگایەكی ناوازە كار دەكات و لەم بارەوە ئەركی زۆر دەكێشێت بۆ باشتر كردنی توانای كامیرای مۆبایلە زیرەكەكانی بۆ ئەوەی پێداویستییە تەكنۆلۆژیاكان و دیزاین و گوزارشتی تاكەكەسی و بەشداری كردنی بە كۆمەڵ بە وێنەیەك باشتر بهێنێتە دی، بۆیە HONOR 10i بە كامیرایەكی سێ لێنزی و كامیرای پێشەوەی بە بە روونی 32 میگاپێكسڵ ، بۆ ئەوەی یارمەتی نەوەی چالاكی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ وێنەگرتن و بەشداری كردن لە خۆشترین ساتە گرنگەكانی ژیانیان بە ئاسانی، HONOR 10i جارێكی دیكە پابەندبوونی HONOR دووپات دەكاتەوە بە پێشكەش كردنی بەهێزترین تایبەتمەندییەكان بە نرخێكی گونجاو.
بڕاندی HONOR بەوە ناسراوە كە بەرهەمهێنەری مۆبایلی زیرەكە كە نوێترین داهێنانی پێشكەوتووی تێدایە كە پاڵپشتیی دەكات بە ستراتیژیەتێكی ماركتینگی گونجاو، ئەمەش وایلێكردووە كە لە وڵاتی رەسەنی خۆی –چین- ببێتە بڕاندی بازرگانی ژمارە یەك بۆ مۆبایلە زیرەكەكان سەرەڕای ئەوەی كە بۆتە هۆی ئەوەی ئەنجامی بەرزی گەشە لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنێت كە گەیشتە 170% ی فرۆشتەنییەكانی لە ساڵی 2018 .

تایبەتمەندییە سەرەكییەكان HONOR 10iكامیرا بە سێ لینز بۆ وێنەگرتنی هەر شتێك كە دەیبنی
روونی كامیرای سەرەكی HONOR 10i بریتییە لە 24 میگاپێكسڵ، و دیمەنەكان زۆر بە واقعییەكی سەرنجڕاكێش دەگرێت لەگەڵ وردەكاری دەوڵەمەند و روون و رەنگەكان كە پڕن لە ژیان، چونكە هەستیارییەكی بەرزی هەیە بۆ رووناكی و رێگای تێپەڕبوونی زۆرترین رووناكی دەدات بەهۆی لێنزەكانی كە بە قەبارەی f/1.8 لەگەڵ هەستیاری Quadra CFA كە یارمەتی دەدات بۆ گرتنی وێنەی ناوازە لەو شوێنانەی رووناكییان نزمە.
لێنزی دووەم كە بە گۆشەی (120 پلەیە) كە ئمەش تەنیا لە مۆبایلە زیرەكە ئاست زۆر بەرزەكاندا هەیە و دەرفەتت پێدەدات وێنەی باڵاخانە ناسراوەكان بە تەواوی بگری و كەناری دەریای درێژ بە تەواوی ببینی لەگەڵ بینینی پانۆرامایی شار لە هەر شوێنێك بێت.
بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی وێنەگرتن، لە مۆبایلەكە شێوازی وێنەگرتنی شەوان هەیە بە تایبەتمەندی (AIS) بۆ وێنەگرتن لە كاتی شەوان بە ئاسانی بەبێ پێویستی هەڵگرتنی ستاند، زیرەكیی دەستكرد پاڵپشتی ئەمە دەكات بە توانای ناسینەوەی چەندین شت كە دەگاتە (22) ئاست و زیاتر لە (500) دیمەن، بۆ گرتنی وێنەیەكی فۆتۆگرافی پیشەگەر بە ئاسانی.
كامیرای سێڵفی بێ هاوتا بە روونی 32 میگاپێكسڵ
مۆبایلی HONOR 10i كاميرایەكی پێشەوە بە روونی 32 میگاپێكسڵی پاڵپشت بە تواناكانی زیرەكیی دەستكرد پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی ببێتە باشترین كامیرای پێشەوەی HONOR تا ئێستا.ئەم كامیرا نوێیە وێنەكانی سێڵفی دەباتە ئاستێكی تر، بە جۆرێك تۆ دەتوانی بیگۆڕی بۆ پۆستەری هاوشێوەی وێنەی ناوداران بە پێوانەی(2.3×1.7) مەتر بێ ئەوەی روونی خۆی لەدەست بدات، خوارزمییەكانی جوانكاریی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد كار دەكەن بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی سێڵفی بە شێوازێكی زیرەك بەپێی رەگەز و تەمەن و رەنگی پێست بۆ ئەوەی ببێتە وێنەیەكی جوان بە شێوەیەكی سروشتی.
كامیرای سێڵفیی مۆبایلی HONOR 10i بەهۆی تەكنۆلۆژیای رووناك كردنەوەی پشتەوەی پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد، كار دەكات بۆ رێكخستنی توندی بەركەوتن بە تیشكی خۆر بە باشترین ئاست لەژێر هەر رووناكییەك ئەگەر رووناكی پشتەوە یان یان لایەكان یان پێشەوە بێت، ئەم تایبەتمەندیانەی رووناكی لە رێگای ئەو تایبەتمەندیانەوە دێتە دی كە لە لێنزەكانیدا هەیە بە روونی 32 میگاپێكسڵ لەگەڵ باشتر كردنی هەستیاری ()ISO و تەكنۆلۆژیای پڕ كردنەوەی ئەڵقەی رووناكی و هەستپێكەری كوادرا.
ئەزموونی بێ وێنە لە هەموو لایەكەوە
تێكەڵی بەهێزی نێوان كەلوپەلی ئامێرەكە و بەرنامەكانی ئەزموونێكی پەرەسەندوو دەهێنێتە ئاراوە كە هاوشێوەی مۆبایلەكانی نەوەی یەكەم بێت ئەمەش بەرزرترین ئاستی سوود وەرگرتن فەراهەم دەكات، ئەمەش هەمووی لە نێودەستدایە.
مۆبایلی HONOR 10i پارچەیەكی هونەریی بە دیزاینێكیناوازە ئەم دیزاینە بە پلە سێ رەنگی هەیە: رەش، شەبەنگی سور، شەبەنگی شین كە شێوەی لاری سێ رەهەندی و گۆشەی سوڕانەوەی هەیە وهەڵگرتنی ئاسانە، شاشەكەی بە رووبەری (6.21) ئینج لەگەڵ كامیرای پێشەوەی زۆر بچووك بەمەش رێژەی بۆدی شاشەكە بە بەراورد لەگەڵ مۆابایلەكە زیاترە لە (90%) ئەمەش ئەزمونێكی نوێیە بۆ ئەو كەسەی بەكاری دەهێنێت.
مۆبایلی HONOR 10i بە پشت بەستن بە چارەسەركەری كیرین 710 ئەزموونێكی ئاسان و خێرا پێشكێەش دەكات لە ئەزموونی مۆبایلە زیرەكەكان لە ئاستی تایبەتمەندەكان، هەڵگری رامەكە بە بڕی (4 گیگا بایت)ە كە دەتوانێت بڕی (128) گیگا بایت لە وێنە و ڤیدیو و بینینی زنجیرە تەلەفزیۆنییەكان كە ئارەزوویان لێ دەكەی لە كوی و لە سەر هەر رێگایەك بیت.
HONOR 10i پشت بە سیستمی كارپێكردنی (EMUI 9.0) ی پێشكوتوو لە ئە ندرۆید 9 پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی ئەزموونێكی زۆر پێشكەوتووت بۆ فەراهەم بكات، چونكە پێشكەوتنێكی گشتی سیستمی كاركردنی یەك رووی سادە و كورتكراوە و سیستمی بەڕێوەبردنی داتاكان و ئەزموونێكی پەرەپێدراو، تەنیا بەوەش ناوەستێت كە یارمەتیدەرێكت بۆ دابین دەكات كە كالۆرییەكانی نێو ژەمەكانی خواردنت بژمێری، بەڵكو وەك كتێبخانەیەكی گشتیش كار دەكات كە وەڵامی گشت پرسیارەكانت دەداتەوە.
Top