مۆبایلی داهاتووی HONOR بە سێ كامیراوە دێت

مۆبایلی داهاتووی  HONOR  بە سێ كامیراوە دێت
دوبەی، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، 1ی نیسان 2019: كۆمپانیا HONOR براندی بازرگانی پێشەنگ لە بواری مۆبایلە زیرەكەكان لە خۆئامادەكردندایە بۆ راگەیاندنی باكگراوەندی مۆبایلە نویێەكەی بە ناوی (HONOR 10i) ، لەم بارەوە كۆمپانیاكە رایگەیاند بەڵێن بە بەكارهێنەرانی دەدات كە تایبەتمەندییەكانی وێنەی داهێنراوی تێدایە و رەنگدانەوەی ئاستی جدییەتی كۆمپانیاكە نیشان دەدات بۆ پابەندبوونی بە پتەوكردنی ئەزموونی وێنەگرتنی تایبەت بە هەردوو نەوەی هەزارە و دوای هەزارە.
HONOR هەمیشە لە لێدوانەكەیدا دووپاتی كردۆتەوە كە بەردەوام هەوڵدەدات كامیرای نوێ بۆ بەكارهێنەرانی دابین بكات كە توانای جێبەجێكردنی خودی هەیە بۆ هێنانەدی گرتەی نموونەیی بە یەك جار نەك چەندین جار و گۆڕانكاری و دەستكاری كردن.
دەربارەی نزیك بوونەوەی كاتی نمایشكردنەكەن كریس سنبیاگۆنگ سەرۆكی بڕاندی HONOR لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: ئێمە لە HONOR هەمیشە هەوڵمانداوە بۆ نانی هەنگاوی بوێر بەرەو دواڕۆژ كە ئێستا بەرهەمەكەی دەدورینەوە، ئێستا HONOR پێگەیەكی بنەڕەتی هەیە لە وێناكردن و سەركردایەتی كردنی ناوەڕۆكی پیادە كردن و تەكنەلۆژیای پێشكەوتن و داهێنان.
كریس هەروەها وتی: پێمانوایە كامیرا زیرەكەكان ئێستا بۆتە یەكێك لەو تۆخمانەی كە كاریگەریان لەسەر بڕیاری بەدەستهێنانی مۆبایلێكی زیرەك كە ئەمەش خاڵێكی گرنگی فرۆشتنە بۆ هاوبەشانن ئێمە لە HONOR جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە پاڵپشتی ئەو هەوڵانە بكەین بۆ ئەو كامیرا پێشكەوتووانە كە بگونجێن لەگەڵ داخوازییەكانی هاوبەشان بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی كووالیتی بەرامبەر بە نرخێكی گونجاو.
HONOR 10i بە دیارییەكی HONOR دادەنرێت بۆ عاشقانی وێنەگرتن، چونكە مۆبایلە نوێیەكە سێ لینزی هەیە كە توانای گرتنی گۆشە پانەكان و جێبەجێكردنی تایبەتمەندییەكانی كۆنتڕۆڵكردنی رەنگەكان بۆ دەستكەوتنی وێنەیەكی زۆر روون و پیشەنگ. ئەم مۆبایلە بە دیزاینێكی رەنگی دوانەییی ئاست بەرز و كامیرایەكی سێلفی پێشكەوتوو، ئەمە سەرەڕای پاڵپشتی بە یەدەگی بەهێز بۆ زامن كردنی ئەزمونی مۆبایلێكی زیرەك و بە نرخێكی گونجاو.
Top