بیرین بە ئاشكرا جیابۆوە
ماوەیەكی زۆر بوو بیرین هەواڵی ناكۆكییەكانی خۆی و هاوسەرەكەی بە نهێنی هێشتبووەوە و هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە نەدەدا، بەڵام چەندین رۆژنامە و ماڵپەڕی توركی رایانگەیاند كە بیرین لە دادگا بە فەرمی داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی كردووە.
چەند هاوڕێیەكی نزیك و ئەندامانی خێزانی هەردوولا هەوڵی ناوبژییان دا و ویستیان ناكۆكییەكانی چارەسەر بكەن، بەڵام بیرین مكوڕ بوو لەسەر داواكەی و رۆژی 28/3/2019 دیاریكرا بۆ باس كردنی داواكەی لە دادگا. پەیوەندیی خۆشەویستی بیرین و كینان بۆ سەرەتاكانی ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە و ساڵی 2014 بە فەرمی هاوسەرگیرییان كرد و ئاهەنگێكی گەورەشیان لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكی ساز كرد، بەڵام بەم دواییە هەندێك ناكۆكی لە نێوانیاندا درووست بوو، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت، بە جیابوونەوەیان كۆتایی هات، لە لایەكی دیكەوە و دوای دووركەوتنەوە لە تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەكی زۆر، لە ئێستادا بیرین خۆی بۆ بەشداریكردن لە زنجیرە درامایەكی گەورە ئامادە دەكات، كە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای «Netflix»ی جیهانییە و پێشبینی دەكرێت هەر یەك لە هونەرمەندان (محەمەد جۆنسۆر، ملیسا شنۆلسۆن، بەلجیم بیجلین) بەشداری تێدا بكەن.