بیرین بە ئاشكرا جیابۆوە

بیرین بە ئاشكرا جیابۆوە
ماوەیەك بەر لە ئێستا دەنگۆی جیابوونەوەی خانمە ئەكتەری توركی (بیرین سات) و هاوسەرەكەی ئەستێرەی پۆپ (كینان دۆغڵۆ) لە زۆربەی میدیاكانی توركیادا بڵاو بۆوە، بێ ئەوەی پشتڕاست بكرێتەوە، بەڵام بەم دواییە ئەم هەواڵانە بوونە راستی، تەنانەت كاتی جیابوونەوەكەشیان راگەیەندرا.
ماوەیەكی زۆر بوو بیرین هەواڵی ناكۆكییەكانی خۆی و هاوسەرەكەی بە نهێنی هێشتبووەوە و هیچ لێدوانێكی لەو بارەوە نەدەدا، بەڵام چەندین رۆژنامە و ماڵپەڕی توركی رایانگەیاند كە بیرین لە دادگا بە فەرمی داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی كردووە.
چەند هاوڕێیەكی نزیك و ئەندامانی خێزانی هەردوولا هەوڵی ناوبژییان دا و ویستیان ناكۆكییەكانی چارەسەر بكەن، بەڵام بیرین مكوڕ بوو لەسەر داواكەی و رۆژی 28/3/2019 دیاریكرا بۆ باس كردنی داواكەی لە دادگا. پەیوەندیی خۆشەویستی بیرین و كینان بۆ سەرەتاكانی ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە و ساڵی 2014 بە فەرمی هاوسەرگیرییان كرد و ئاهەنگێكی گەورەشیان لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكی ساز كرد، بەڵام بەم دواییە هەندێك ناكۆكی لە نێوانیاندا درووست بوو، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكرێت، بە جیابوونەوەیان كۆتایی هات، لە لایەكی دیكەوە و دوای دووركەوتنەوە لە تەلەفزیۆن بۆ ماوەیەكی زۆر، لە ئێستادا بیرین خۆی بۆ بەشداریكردن لە زنجیرە درامایەكی گەورە ئامادە دەكات، كە لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای «Netflix»ی جیهانییە و پێشبینی دەكرێت هەر یەك لە هونەرمەندان (محەمەد جۆنسۆر، ملیسا شنۆلسۆن، بەلجیم بیجلین) بەشداری تێدا بكەن.
Top