رۆز-ی راستەقینە بــــەر لە سەدەیەك

رۆز-ی راستەقینە بــــەر لە سەدەیەك
فیلمی تایتانیك كە لە ساڵی 1997 نمایش كرا، فیلمێكی درامیی رۆمانسی بوو، لە هەمان كاتدا یەكێك بوو لەو فیلمانەی كە زۆرترین پارەی تێدا خەرج كرا، ئەو فیلمە جەماوەرێكی زۆری هەبوو و بەناوبانگترین فیلمی مێژووە كە سیناریۆكەی لە رووداوێكی راستەقینە وەرگیراوە، مێژووی روداوەكە بۆ ساڵی1912 دەگەڕێتەوە.
ئەم فیلمە باس لە چیرۆكی یەكەم و دوایین گەشتی كەشتی تایتانیك لە ئاوی زەریای ئەتڵسی و نوقمبوونی دەكات، كە بە گەورەترین كەشتی لەسەر ئاستی جیهان بەر لە سەدەیەك دادەنرا. نمایشكردنی ئەم فیلمە یەكەمجار لەسەر ئاستی جیهان مشتومڕێكی زۆری نایەوە، لە هەمان كاتدا بووە خاوەنی دووەم زۆرترین داهات لە مێژووی جیهاندا كە گەیشتە نزیكەی دوو ملیار دۆلار، ئەم فیلمە لە پاڵەوانیەتی لیۆناردۆ دیكاپریۆ و كیت وینسلت و دەرهێنانی جیمس كامیرۆنە، بڵاوكردنەوەی ئەم وێنانە وایكردووە كە بەشێكی زۆری هەوادارانی فیلمی تایتانیك جارێكی دیكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەیری فیلمەكە بكەنەوە، هەروەها وێنەكانی رۆز-ی فیلمەكە كە (كیت وینسلت)ـە لەگەڵ رۆز-ی راستەقینە بڵاوبكەونەوە و بەراوردی نێوانیان بكەن لە زۆر رووەوە.
كیت وینسلت رۆڵی رۆز پۆكاترۆی بینی كە كەسایەتییەكی راستەقینەیە و لە زۆر میدیای جیهانیدا باسی لێكراوە و وێنە راستەقینەكانی خۆی و هاوسەرەكەیان بڵاو كردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی فیلمەكە چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا و لەو رۆژەوە لیوناردۆ دیكاپریۆ و كیت وینسلت وەك دوو ئەستێرەی جیهانی ناوبانگیان دەركرد و گەیشتنە لوتكە، هەروەها گۆرانیی فیلمەكەش ناوبانگێكی زۆری دەركرد و هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ سەركەوتنی فیلمەكە.
جیمس كامیرۆن-ی دەرههێنەر لە ساڵی 1995 دەستی بە دەرهێنانی فیلمەكە كرد، سەرەتا بە وێنەگرتنی پاشماوەی راستەقینەی كەشتی تایتانیك دەستیپێكرد و چەند نموونەیەكی بچووكی كەشتییەكەی دروستكرد، پاشان لە كەنارەكانی رۆساریتۆ لە كالیفۆرنیا دەستی بە وێنەگرتنی فیلمەكە كرد، كە بە وەرچەرخانێك دادەنرێت لە مێژووی سینەمادا.
Top