بلقیس: كوڕەكەم زۆر شتی نوێی فێركردم

بلقیس: كوڕەكەم زۆر شتی نوێی فێركردم
دوای ئەوەی بووە دایكی كوڕێك، خانمە گۆرانیبێژی یەمەنی بەلقیس فەتحی رایگەیاند: «دایكایەتی كارێكی ئاسان نییە و زۆریش سەختە»، لە هەمان كاتدا جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئافرەت دایكایەتی خۆشترین هەست لە دنیا دروست دەكات.
هەر لەو بارەیەوە بەلقیس وتی: توركیی كوڕم سەرتاپای ژیانی گۆڕیم و ناچاری كردم كە جارێكی دیكە ژیانی خۆم رێك بخەمەوە، چونكە پابەندبوون بە ئەركەكانی دایكایەتی و ماڵەوە، كاریگەرییەكی زۆری لەسەر چالاكییە هونەرییەكانم هەیە، بەڵام دایكایەتی نەبۆتە ئاستەنگێك لەبەردەمم، چونكە من ئێستاش بەردەوامم لە كاری هونەری و وەك جاران كار و چالاكی هونەری ئەنجام دەدەم.
بەلقیس سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی ژیانی وتی: ئێستا ئەولەوییاتی ژیانم گۆڕاوە، چونكە دوای ئەوەی بووم بە دایك گرنگییەكی زیاتر بە خێزانەكەم دەدەم، بێگومان ئەمەش لەسەر حیسابی هەندێك كاری دیكەیە كە لە ئێستادا وەك دایكایەتی بۆ من گرنگ نییە، ئەویش لەبەر ئەوەی كە دایكایەتی فێرە ئارامگرتنی كردم و وایكرد، كە ببم بە مرۆڤێك پڕ لە هەست و كوڕەكەشم بەهرە شاراوەكانی دەربكەوێت، وەك لاساییكردنەوەی شانۆگەرییەكانی منداڵان كە شەوانە بۆی دەڵێم، بۆیە دەڵێم دایكایەتی ئەركێكی سەختە و لە هەمان كاتدا چێژێكی تایبەتیشی هەیە.
بەلقیس ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە بۆ پەروەردە كردنی كوڕەكەی پشت بە دایكی و یاریدەدەرەكان نابەستێت، چونكە دایكی لە ئیماراتە و ئەویش لە سعودیە دەژی، هەروەها زۆر جار راوێژ بە خوشكەكانی دەكات، هاوكات بۆ پەوەردەكردنی كوڕەكەی زیاتر ئەو كتێبانە دەخوێنێتەوە كە تایبەتن بە چۆنێتی پەروەردەكردنی منداڵان.
Top