ماڵپەڕی ( Dailymail) رایگەیاند: ئەستێرەی سینەمایی جیهانی ئەنجلینا جۆلی كشانەوەی خۆی لە دەرهێنانی فیلمی ( Africa) راگەیاند، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوەی جارێكی دیكە لەگەڵ پارد بێتی كۆنە هاوسەری كار نەكات. ئەم فیلمە بە یەكێك لە كارە هونەرییە گرنگەكان دادەنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش كە ئەنجلینا رەتی كردەوە بەشداری بكات، وابڕیار بوو لە سەرەتای ئەمساڵ دەست بە وێنەگرتنی بكرێت و بودجەكەشی (110) ملیۆن دۆلارە و باس لە ژیانی زانای شوێنەواری ناسراوی جیهانی دكتۆر ریتشارد لیكی دەكات، كە لە ژیانی خۆیدا گرنگییەكی زۆری بە پاراستنی ژینگە داوە و، بە هەوڵە بەردەوامەكانی توانیویەتی لە سەرتاسەری جیهان سنوورێك بۆ راوكردنی فیل دابنێت. پێشتر پراد بێت و ئەنجلینا جۆلی بەشدارییان لە چەند كارێكی هاوبەشدا كردووە وەك فیلمەكانی (MR.andMrs.Smith، BY the sea) و توانیویانە سەركەوتنێكی بێ سنوور تۆمار بكەن، ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ لێك نزیكبوونەوەیان. بڕیار وابوو پراد بێت رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینێت و ئەركی دەرهێنانیشی بە ئەنجلینا جۆلی سپێردرابوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی ئەنجلینا جۆلی بە فەرمی داوای جیابوونەوەی كردبوو لە پراد، بۆیە پاشەكشێی لە دەرهێنانی فیلمەكە كرد.