شارۆن دەدرێتە دادگا

شارۆن دەدرێتە دادگا
ئافرەتێك كە لە ماڵی شارۆن ستۆنی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی كاری دەكرد، سكاڵایەكی دژی شارۆن بەرز كردەوە و بەوە تاوانباری كرد، كە هەمیشە بە شێت بانگی كردووە، هەروەها لە ماڵی خۆی دەریكردووە.
ماڵپەڕی (تی ئێم زێد)ی ئەمریكیش لەم بارەیەوە رایگەیاند: ئەنجیلیكا كاستیلا كە لە ماڵی شارۆن كاری دەكرد، سكاڵایەكی پێشكەش بە دادگا كردووە و تێیدا ئاشكرای كردووە كە شارۆن ستۆن منی لە ماڵەكەی خۆی دەركردووە و بە شێت و گێل وەسفی كردووم، تەنیا لەبەر ئەوەی كە بەهۆی ئازاری پشتمەوە نەمتوانی كەلوپەلەكانی هەڵگرم، چونكە كەلوپەلەكانی ئەو زۆر قورس بوون و منیش پزیشكان داوایان لێكردووم كە لەبەر پشتم كەلوپەلی قورس هەڵنەگرم، بەڵام شارۆن ئەمەی لەبەر چاو نەگرت و گوێی پێ نەدام و كاتێك من كەلوپەلەكانیم هەڵنەگرت، بە شێت و گێل وەسفی كردم، بۆیە منیش لە دادگا داوای مافی خۆمی لێدەكەم.
Top