فیلمی (كفر ناحوم) له هه‌ولێر نیشاندرا
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی ره‌وه‌ندی لوبنانی له دوا كار‌و چالاكییه‌كانی هونه‌ری لوبنان و وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ده‌رهێنه‌ر نادین له‌بكی، فیلمی (كفر ناحوم) كه ئه‌مسال له فیستیڤاڵی ئۆسكار نمایشكرا، له شاری هه‌ولێر مه‌راسیمێك بۆ نیشاندانی ئه‌م فیلمه رێكخرا.
مسته‌فا حه‌ریری سه‌رۆكی ره‌وه‌ندی لوبنانی له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا گوتی: پێم باش بوو شه‌وێكی خۆش بۆ هاولاتیانی لوبنانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان رێكبخه‌ین و له‌دوا چالاكییه‌كانی لوبنان ئاگادار بن، به‌م بۆنه‌یه‌وه ئه‌م فیلمه‌مان هێنایه هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی ره‌وه‌ندی لوبنانی له سینه‌ما ئیمپایه‌ر نیشاندرا.
جێی باسه، فیلمی (كفرناحوم) له سیناریۆی جیهاد حجێلی و خالید مزنه‌ره و ده‌رهێنانی نادین له‌بكی، ئه‌كته‌ری به‌شداربوو: فادی یوسف و كه‌وسه‌ر حه‌دادو نادین له‌بكی یه. چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ژیانی منداڵێكی هه‌ژار ده‌كات له یه‌كێك له ناوچه هه‌ژاره‌كان ده‌ژیت و داوایه‌كی یاسایی دژی دایك و باوكی تۆمار ده‌كات.