پالترۆ حەز لە رووبـەڕوو بوونەوە دەكات

پالترۆ حەز لە رووبـەڕوو بوونەوە دەكات
گوینس پالترۆ یەكێكە لە ئەستێرە شۆخ و شەنگ و سەرنجڕاكێشەكانی هۆڵیوود، بۆ سەلماندنی ئەوەی لە ناو جوانەكانی هۆڵیۆد رووبەڕووی پێنج لە جوانترین ئافرەتەكانی مێژووی هۆڵیۆد دەوەستێتەوە، ئەوانیش (ئۆدری هیبۆرن، مادۆنا، فەرح فاوست، و بریجێت باردۆن) لەو چوارچێویەشدا سەرقاڵی هەڵمەتێكی بازرگانییە بەناوی (Max Factors) و بڕیارە بەم زووانە ئەنجام بدرێت.
لە مانگی نۆڤەمبەری رابردووەوە دەست بە وێنەگرتنی ئەم هەڵمەتە كراوە و پێویستە پالترۆ هەوڵی كۆپیكردنی دەركەوتنی دە لە جوانترین و رێكترین ئافرەتەكانی سەدەی رابردوو بدات، هەروەها یەكێك لە ئافرەتەكان هەڵدەبژێردرێت بۆ رێكترین ئافرەتی دەیەیەك كە تیایدا ئەم پێنج ئەستێرانە هەڵبژێردراون.
پالترۆ لە ساڵی 1998 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا لە فیلمی (شكسپیر لە خۆشەویستی) و ساڵی 1999 خەڵاتی گۆڵدن كلۆبی بەدەستهێنا، بەم دواییە دوای 10 ساڵ ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ كریس مارتنی گۆرانیبێژی بەریتانی كە هاوسەری بوو، جیابوونەوە، هەرچەندە ناكۆكیی زۆریان لە نێواندا نەبوو، بەڵام چاودێران دەڵێن بەشداریكردنی پالترۆ لەم پێشبڕكێ و رووبەڕووبوونەوەیەدا دەبێتە هۆكارێك بۆ دوور كەوتنەوەی لە كاریگەرییەكانی جیابوونەوەیان، بۆیە زۆر بە گەرمییەوە باس لەو پێشبڕكێیە دەكات و خۆی بۆ ئامادە كردووە، ئەگەرچی شێوە و روخساری لە هیچ یەكێك لەو ئەستێرانە ناچێت و زۆریش جیاوازە لێیان، تەنانەت هەندێك لە كەسە نزیكەكانی دەڵێن ئامادەیە هەر كارێك بكات، تەنیا بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە دەروونییە رزگاری بێت و دوای جیابوونەوەیان جارێكی دیكە سەرنجی جەماوەر بۆ خۆی رابكێشێت و خۆی وا نیشان بدات كە هیچ كاریگەریی بەسەرەوە نییە.
Top